باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئاشتییانە بوو

19-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات و دەڵێت، چاویان لەوەیە لەگەڵ سەرکردە خۆجێییە هەڵبژێردراوەکان لەپێناو پتەوکردنی هاوبەشیی گشتگیری ئەمریکی-عێراقی لە سەرجەم وڵاتەکە پێکەوە کار بکەن.

رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، "پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و حکومەتی عێراق دەکەین بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئاسایش، ئاشتییانە و پارێزراودا. هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد بۆ هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی داهاتووی گرنگە و ئەم هەڵبژاردنەش پابەندبوونی عێراق بە دیموکراسییەوە دەردەخات".
 
سەبارەت بە کارکردنی ئەوان و ئەنجوومەنە نوێیەکانی پارێزگاکان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، "چاومان لە کارکردنە لەگەڵ سەرکردە خۆجێییە هەڵبژێردراوەکان بۆ بەرەوپێشبردنی هاوبەشیی گشتگیری ئەمریکی- عێراقی لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات".
 
دوای 10 ساڵ، رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەڕێوەچوو. لە کۆی 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس کە مافی ئەوەیان هەبوو لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت دەنگ بدەن، 6 ملیۆن و 599 هەزار و 668 کەس دەنگیان دا و بەو جۆرەش رێژەی دەنگدان 41٪ بوو. 
 
لە دەنگدانی گشتیدا لە کۆی 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 5 ملیۆن و 892 هەزار و 963 دەنگدەر دەنگیاندا و رێژەی دەنگدان 39٪ بوو. هەرچی دەنگدانی تایبەتە (هێزە سەربازییەکان و ئاوارەکان)، لەکۆی 1 ملیۆن و 50 هەزار و 653 دەنگدەر، 706 هەزار و 705 کەس دەنگیان دا، واتە رێژەی دەنگدان 67٪ بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت