جێگری پێشووی مالیکی کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
د. سەلام زوبەعی، کە جێگری نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 19-12-2022، د. سەلام زوبەعی، جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کە بۆ چارەسەر لە هیندستان بوو، کۆچی دواییکرد.
کوڕەکەی زوبەعی، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی راگەیاند و گوتی، کاتێک تەرمەکەی لە هیندستان گەڕێنرایەوە، پرسەی بۆ دادەنێنن.
د. سەلام زوبەعی کێ بوو؟
- ساڵی 1959 لە بەغدا لە دایکبووە.
- ساڵی 1982 کۆلێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە.
- ساڵی 2000 دکتۆرای لە کۆلێژی کشتوکاڵ لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
- مامۆستای زانکۆ بوو.
- ئەندامی هاوپەیمانیی بەرەی تەوافوق بوو.
- بزووتنەوەی رۆڵەکانی رافیدەینی دروستکرد.
- لە شەڕی تیرۆردا، دوو برا و مام و ئامۆزایەکی کوژراون.
- ساڵی 2005 بە نەقیبی ئەندازیارانی کشتوکاڵی عێراق هەڵبژێردرا.
- ساڵی 2006 جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری بوو بە وەکالەت.