ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجە کۆبووەوە


رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەستیپێکرد.
  
بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حکومەت پێش رۆژی 15ی مانگی 10ی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، ئێستا زیاتر لە دوو مانگ لە وادەی خۆی دواکەوتووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێکراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێنراوە و رۆژانە 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، کە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

 

داهاتەکان و خەرجییەکان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021:
 
کۆی گشتیی داهات:  91.790.155.429 دینار 
داهاتی نەوتی: 73.010.925.000 دینار 
داهاتی نانەوتی: 18.779.230.429 دینار 
کۆی گشتیی خەرجی: 150.050.918.543 دینار 
 
خەرجی بەکاربردن: (بەکاربردن، بەرنامەی تایبەت و قەرزەکان)  122.675.870.694 دینار
 
کۆی گشتیی خەرجییەکانی سەرمایە: (ئەو سەرمایەی هەیە، لەگەڵ وەبەرهێنانی نێوخۆیی و وەبەرهێنانی قەرزەکان   27.375.047.849 سەرمایە
 
کۆی گشتیی کورتهێنان:  58.260.763.144
 
وەزارەتی دارایی لەبارەی دزەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ی عێراق رایگەیاندووە: "کارێکی نابەرپرسیارانەیە و وادەکات وەزارەتەکان نەتوانن بێلایەنانە بۆچوونی خۆیان لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا لەبارەی هەموارکردنەوەی بخەنەڕوو".
 
بەپێی ماددەی یازدە، خاڵی یەکەم لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 عێراق هاتووە "شایستەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2004 بۆ 2020 یەکلایی دەکرێنەوە".
 
لە ساڵی 2004 تاوەکو 2019 کۆی گشتیی شایستەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق 158 تریلۆن و 850 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا بەغدا 96 تریلۆن و 665 ملیار و 426 ملیۆن دیناری خەرجکردووە، واتە کۆی بڕی پارەی خەرجنەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان 62 تریلۆن و 194 ملیار و 574 ملیۆن دینارە.
 
بڕی پارەی خەرجکراو:
 
- ساڵی 2004، 3 تریلۆن و 78 ملیار دینار
 
- ساڵی 2005، 3 تریلۆن و 731 ملیار و 673 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2006، 4 تریلۆن و 273 ملیار و 863 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2007، 5 تریلۆن و 982 ملیار و 356 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2008، 9 تریلۆن و 225 ملیار و 670 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2009، 8 تریلۆن و 258 ملیار و 167 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2010، 10 تریلۆن و 492 ملیار و 310 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2011، 11 تریلۆن و 177 ملیار و 480 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2012، 12 تریلۆن و 604 ملیار و 878 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2013، 14 تریلۆن و 406 ملیار دینار
 
- ساڵی 2014، 2 تریلۆن و 280 ملیار و 658 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2015، 2 تریلۆن و 530 ملیار و 962 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2016، هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە
 
- ساڵی 2017، هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە
 
-ساڵی 2018، 3 تریلۆن و 179 ملیار و 847 ملیۆن دینار
 
- ساڵی 2019، 5 تریلۆن و 443 ملیار و 562 ملیۆن دینار 
 
- کۆی گشتی:  96 تریلۆن و 665 ملیار و 426 ملیۆن دینار
 
- بڕی پارەی خەرجنەکراو: لە ساڵی 2004 بۆ 2019 بریتییە لە: 62 تریلۆن و 194 ملیار و 574 ملیۆن دینار
 
بەپێی بڕگەی سێیەم، خاڵی ئەلف لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان داتاکانی قەرز و پابەندبوونە داراییە کەڵەکەبووەکانی لایەتی بەهۆی کورتهێنانەوە لە بودجەی ساڵانی 2014-2019 پێشکێشی وەزارەتی دارایی فدراڵی دەکات".
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی پابەندە داراییەکان و قەرزەکانی بریتییە لە 28 ملیار و 476 ملیۆن دۆلار.
 
-  کۆی گشتیی قەرز (دەرەکی و ناوخۆ):  7 ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار و 646 دۆلار.
 
- کۆی گشتیی پابەندییە داراییەکانی حکومەت: 8 ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دۆلار.
 
-  کۆی گشتیی پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەکەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان: 8 ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلار.
 
- قەرزی هەردوو بانکی بازرگانیی عێراقی و بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی: 3 ملیار و 916 ملیۆن و 245 هەزار و 347 دۆلار.