دوای 24 کاژێر مەشعان جبووری ئازادکرا

19-12-2013
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن مەشعان جبوری
A+ A-
رووداو- بەغدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێ، دوای 24 کاژێر مەشعان جبوری بە كەفالەت ئازادكراوە.

دوێنێ چوارشەممە، عەمید سەعەد مەعەن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "جبووری بەتۆمەتی گەندەڵی و تێوەگلان لە گەڵ حیزبی بەعس لە كوشتنی چەند كەسێك لە عەشیرەتی جبوور لە كاتی رژیمی بەعس دەسگیركراوە".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا، جبووری لە ساڵی 2008 وە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و چەند ساڵێكیشە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە داواكراوەو وێنەكانیشی بڵاوبوونەتەوە.

چەند ماڵپەڕێکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو تۆمەتانەی مەشعان جبووری لە سەری دەسگیرکراوە، ناتوانێت بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام لە لایەن چەند كەسایەتییەكی سیاسی ناودارەوە فشار خراوەتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئازادکردنی.

جگه‌ له‌و تۆمه‌ته،‌ پێشتر به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاره‌ی‌ پاسه‌وانانی‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری،‌ له‌ساڵانی‌ 2004 و 2005‌و دامه‌زراندنی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ وه‌همی‌، دادگا بڕیاری‌ 15 ساڵ‌ زیندانی‌ به‌سه‌ر مەشعان جبوریدا سه‌پاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە