هەفتەى داهاتوو وەزیرانى دارایی عێراق و هەرێمى کوردستان دەچنە پەرلەمان

19-09-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن نەرمین مەعرووف بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە هەفتەى داهاتوو هەردوو وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنى کێشەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە.
 
رۆژی سێشەممە، 19-09-2023 نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ بڕیارە هەفتەى داهاتوو لیژنەکەیان میوانداریى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایی حکومەتى فیدراڵى بکات بۆ تاوتوێکردنى پرسی پشکى هەرێمى کوردستان و ئەو کێشانەى رووبەڕووى بووەتەوە.
 
نەرمین مەعرووف گوتى "بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی بە بەشدارى ئەو دوو وەزیرە بکرێت، بەڵام دواخرا بۆ هەفتەى داهاتوو بەمەبەستى ئامادەکاریی زیاتر، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆ و گوێگرتن دەبێت لە پاساوى هەردوو وەزیرەکە."
 
حکومەتى عێراق ماوەى سێ مانگە پشکى هەرێمى کوردستانى لە یاساى بودجەى گشتیدا نەناردووە، ئەویش بەهۆى ناکۆکى لەسەر رادەستکردنى داهات و شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت. 
 
رۆژی 17ـی ئەیلوولى 2023، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردرا بە ناردنى بڕى دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار وەک قەرز بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سێ گوژمەى 700 ملیار دینارى بۆ مانگەکانى ئەیلوول و تشرینى یەکەم و دووەم، کە لە رێگەى بانکەکانى رافیدەین، رەشید و بازرگانیی عێراق دەنێردرێت.
 
قەبارەی بودجەی عێراق 199 ترلیۆن دینارە، کە پشکی هەرێم لەو بڕە پارەیە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.
 
رۆژی 9ـی ئەیلوول، سەرۆکایەتیی پەرلەمانى عێراق فەرمانی دا بە میوانداریکردنى هەریەک لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایی حکومەتى فیدراڵى عێراق بۆ تاوتوێکردنى پرسی پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانى.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتنی پەنابەرانی سووریا لە دەروازەیەکی عێراقەوە.

کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی تۆمارکراون

وەزارەت کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند 22 هەزار پەنابەرى سوورى لەلایان تۆمار کراون کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان و هیچ پەنابەرێکى دیکەى ئەو وڵاتە لەلایان تۆمار نەکراوە کە دواى رووخانى دەسەڵاتى پێشووى سووریا پەنایان بۆ عێراق بردبێت.