گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق: درۆنە هێرشکارەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە تورکیاوە هاتووە

19-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن عەربەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو درۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی لە شاری سلێمانی پێ کراوە، لە سنووری تورکیاوە هاتووەتە ئاسمانی عێراق، دەشڵێت ئەو دەستدرێژییە چەندبارەبووانە لەگەڵ بنەمای دراوسێیەتیی باش ناگونجێت.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 19-8-2023)، لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی پاشنیوەڕۆی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەرەبەت لە سلێمانی، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە "کاژێر 05:00ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوول درۆنێک لە سنووری تورکیاوە هاتە نێو ئاسمانی عێراق و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکرد و بووە هۆی شەهیدبوونی سێ لە پاڵەوانانی دەزگای دژەتیرۆر و برینداربوونی سێ کەسی دیکە."
 
یەحیا رەسوول دەڵێ، ئەو هێرشە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق، ئاسایش و سەلامەتیی خاکەکەیەتی، تێکدان و هەڕەشەکردنە لە ئاشتەوایی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، هەروەها پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلکردنی پرەنسیپ و ئامانجەکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
 
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیێندراوەکەیدا هەروەها دەڵێت "ئەو پێشێلکارییە چەندبارەبووانە لەگەڵ پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باشی نێوان وڵاتان ناگونجێت و هەڕەشە لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی عێراق لە دامەزراندنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی باش و هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێیەکانی دەکات." دەشڵێت "عێراق مافی خۆیەتی سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت."
 
کاژێر 04:05ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بیسترا؛ دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، هێرشەکە بە درۆن کراوە.
 
دژەتیرۆری گشتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت رایگەیاند، ''سێ پێشمەرگەمان شەهیدبوون و سێی دیکەش بریندار بوون.''

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یوسف گەنناوی، پارێزگاری نەجەف

پارێزگاری نەجەف: دیداری هەولێر-نەجەف لە دۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت

یوسف گەنناوی، پارێزگاری نەجەف رایدەگەیێنێت، دیداری نەجەف-هەولێر "دیدارێکی زۆر گرنگە و لە دۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت" کە عێراق و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕن.