تەندروستیی عێراق: دەنگۆی تۆمارکردنی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون راست نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی تائێستا هیچ تووشبوویەک [لە عێراق] تۆمارنەکراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دۆخی نائاسایی لە جیهاندا راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی دڵنیایی تەواو دەدات لەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارنەکراوە".
 
ئاماژە بەوەش دەدات، دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان کە وەزارەتەکەیان هەموو رێوشوێن و ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر".
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە تۆمارکردنی دوو حاڵەت دەکەن لە بەغدا و ناسرییە.
 
نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بریتین لە: 
 
- دەستلێدان 
- ماچکردن
- سێکسکردن
- بەکارهێنانی پەڕۆ، جلوبەرگ و دەرزیی بەکارهاتووی کەسی تووشبوو
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە:
 
- تا
- پەڵەی پێست
- سەرئێشە
- ئازاری ماسوولکەکان
- بێهێزی
- ئاوسانی لیمفەگرێیەکان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن هیچن لە بەرنامەی بێستوون تۆک

حیزبی دەعوە: دەبێت باڵیۆزى بەریتانیا داواى لێبووردن بکات

گوتەبێژى مەکتەبی سیاسیی حیزبى دەعوەى ئیسلامى دەڵێت، ستیڤن هیچن، باڵیۆزى بەریتانیا بە لێدوانەکانى لەبارەى دۆخى ئەمنیى عێراق، رۆڵ و ئەرکى دیپلۆماسیى خۆى تێپەڕاندووە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانى پێشێل کردووە، بۆیە "پێویستە داواى لێبووردن بکات."