سەرۆککۆمار پرسەنامە بۆ کەسێک دەنێرێت کە هێشتا زیندووە

19-08-2016
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن فوئاد مەعسووم
A+ A-

رووداو - هەولێر 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی نزار سامەڕائی، هونەرمەندی دێرینی عێراق لە میدیا عێراقییەکان، فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کردو تێیدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هونەرمەندە کرد.
 
پاش راگەیاندنی هەواڵی مردنی نزار لە زۆربەی میدیاکان و ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بۆ کەسوکارەکەی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، خێرا کەسوکارەکەی هاتنە دەنگ و هەواڵەکەیان رەتکردەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە میدیا عێراقییەکان کوڕەکەی نزار سامەڕائی هەواڵەکەی رەتکردەوەو گوتی "باوکم تووشی تەنگژەیەکی تەندروستی بووەو تێیپەڕاندووە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاریقەی ئیمارات مایەوەو دواتر نەخۆشخانەی جێهێشتووە".

نزار سامەرائی لە دایکبووی 1945 رۆڵی ئەکتەری گیڕاوە لە سینەما و شانۆ و نووسینەوەی سیناریۆ و لە بەشێکی زۆری زنجیرە دراماکانی عێراق لە ساڵانی رابردوو دەرکەوتووە و ، بەوەش ناسراوە کە لەپاڵ کاری هونەر و ئەکتەری ئارەزوویەکی زۆریشی بۆ وەرزش هەبووە.

دوای رەتکردنەوەی هەواڵەکەش، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵ و پرسەنامەکەیان لابرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە