لە چیای حەمرین بە فڕۆکە هێرشکرایە سەر چەکدارانی داعش

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانیی عێراق ژمارەیەک چەکداری داعشی لە زنجیرە چیای حەمرین کردووەتە ئامانج.
 
رۆژی هەینی، 19ـی تەممووزی 2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "پاش بەدواداچوونی وردی هەواڵگری بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و شانەی بەئامانجکردنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کاژێر 05:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانی عێراقی ژمارەیەک چەکدارانی داعشیان لە سنووری نێوان ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و سەلاحەدین لە زنجیرە چیای حەمرین کردە ئامانج".
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیێنداوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە دواتر زانیاری ورد لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکەی چیای حەمرین بڵاودەکەنەوە.
 
چەکدارانی داعش ناوە بەناوە جموجۆڵیان لەو ناوچانە هەیە کە بە بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دادەنرێن. 
 
رۆژی یەکشەممە، 14ی تەممووز، 'دوو چەکداری داعش' لە ناحیەی قەرەهەنجیر سەر بە پارێزگای کەرکووک رووبەڕووی مەفرەزەیەکی ئاسایش بوونەوە و کارمەندێکیان کوشت و یەکێکی دیکەیان بریندار کرد. یەکێکیان لە چەکدارەکان کوژرا و ئەوی دیکەشیان بە برینداری دەستگیر کرا. 
 
رۆژی 20-06-2024 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە ناوچەی وادی شای لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بە فڕۆکەی F16ی سوپای عێراقی گرووپێکی سێ کەسیی چەکدارانی داعش و مۆڵگە، ئەشکەوت و تونێلەکانیان کراونەتە ئامانج.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری رافیدەین بۆ دیالۆگ، کە سەنتەرێکی عێراقییە، لە ساڵی 2023دا داعش 189 هێرشی لە ناوچە جیاجیاکاندا کردووە.
 
زۆرترینی کردەوەکانی داعش بەپێی پارێزگاکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار بووە بە 47 کردەوە، لە پارێزگای کەرکووک 39 کردەوە و لە پارێزگای دیالە 37 کردەوەی کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان

سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان سەردانى عێراق دەکات

بڕیارە نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان سەردانى عێراق بکات، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانى ئەو سەردانە هەناردەى وزەیە بۆ وێستگەکانى بەرهەمھێنانى کارەبا لە لوبنان.