لە عێراق شوفێران پشت لە بەنزین و روو لە بەکارهێنانی گاز دەکەن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
شوێنکارێکی گۆڕینی سیستمی سووتەمەنی.
شوێنکارێکی گۆڕینی سیستمی سووتەمەنی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەرزانیی نرخی گازى شل و گرانیى بەنزین لە عێراق، بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ ئەو شوێنکارانەی سیستمی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە بۆ گاز دەگۆڕن.
 
مازن لەفتە، یەکێکە لەو شۆفێرانەیە کە هاتووە سیستمی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت و دەڵێت: "هاتووین بۆ ئەم شوێنکارە بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکان بکەین بە سیستمى گاز، وەک ئەوەى بیستومانە کوالێتى ئەو سیستمە باشە، هاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەوەى خەرجییەکەى کەم بکەمەوە، نرخى گازى شل باشرە".
 
نرخى یەک لیتر گازى شل 200 دینارە لە کاتێکدا نرخى لیترێک بەنزینى لە نێوان 450 بۆ زیاتر لە 1000 دینارە.
 
سەرمەند نەدوى، خاوەنى شوێکارى دانانى سیستمى گازى شلە و دەڵێت: "من ئامۆژگارى ئەوە دەکەم کە سیستمى گازى شل بەکاربهێندرێت، ژینگەپارێزە، ئەوە جگە لەوەى ئۆکتانەکەى دەگاتە 110 بەراورد بە بەنرینى سوپەر کە ئۆکتانەکەى دەگاتە 90، گازى شل بۆ بزوێنەرى ئۆتۆمبێل باشترە" 
 
زیاتر لە 117 وێستگەى دابەشکردنى گازى شل بۆ ئۆتۆمبێڵ لە عێراق دانراون، ئەمەش وەکو هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەى پیسبوونى ژینگە و کەمکرنەوەى قورسایی سەرشانى هاووڵاتیان.
 
زەید موسەوى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى لقى کۆمپانیاى خزمەتگوزاریی گاز لە نەجەف دەڵێت: "لەڕووى پارێزراویى سیستمى گازەکەوە، ئەو سیستمەی کارگە بە کوالێتیى جیهانى وەک تورکیا و ئیتاڵیاوە هاوردەکراوە، کۆمپانیاى گشتى دابەشکردن و خزمەتگوزاریى گاز ئەو سیستمەى لەو شوێنانە هاوردە کردووە، چونکە ئاستێکى بەرزی سەلامەتییان تێدایە."
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى نەوتی عێراق، زیاتر لە 52 هەزار ئۆتۆمبێل لە عێراق سیستمى گازى شل-یان داناوە، کە نزیکەى 500 هەزار دینارى تێدەچێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان

سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان سەردانى عێراق دەکات

بڕیارە نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى لوبنان سەردانى عێراق بکات، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانى ئەو سەردانە هەناردەى وزەیە بۆ وێستگەکانى بەرهەمھێنانى کارەبا لە لوبنان.