عێراق و سعودیە كردنەوەی دەروازەی عەرعەر تاوتوێ دەكەن

19-07-2020
سەمیع زوبێر
جێگری پارێزگاری ئەنبار: هەوڵەكانی كردنەوەی دەروازەی عەرعەر گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی
جێگری پارێزگاری ئەنبار: هەوڵەكانی كردنەوەی دەروازەی عەرعەر گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی
نیشانەکردن عەرعەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای ئەم مانگە عێراق پێشنیازێكی خستە بەردەم سعودییە بۆئەوەی هەوڵی بنیاتنانەوە بدات لە بواری وزە لە عێراق، دانوستاندنەکانیش زیاتر بە ئاراستەی خستنەڕووی چەندین پرۆژەن كە تایبەت دەبن بە ژێرخانی ئابووری، جگە لە كردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنووری لەنێوان سعودیە و عێراق.
 
موستەفا ئەحمەد عرسان، جێگری پارێزگاری ئەنبار دەڵێت، هەوڵەكانی كردنەوەی دەروازەی عەرعەر گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی و پێموایە دوای گەڕانەوەی كازمی لە سعودیە، بە فەرمی دەكرێتەوە.
 
هومام شەماع، شارەزای ئابووری ئاماژە بەوە دەکات، بەرهەمەكانی سعودیە تاکە بەرهەمن كە دەكرێت ململانێی بەرهەمەكانی ئێرانی بكەن، بەتایبەتی بەرهەمی كشتوكاڵی و پترۆكیمیاوی بە نرخێكی كەمتر لە كاڵای ئێرانی.
 
بەپێی كارنامەی سەردانەكەی، كردنەوەی دەروازەی عەرعەر تەوەرێكی گرنگی كازمییە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعودی، سەرەڕای بەستنەوەی كارەبای عێراق بە كارەبای كەنداو بە پشتگیری ئەمریكا.
 
دەروازەی عەرعەری سنووری لە نێوان عێراق و سعودیە، کەوتووەتە پارێزگای ئەنبار و زیاتر لە 30 ساڵە داخراوە، بەڵام ساڵانە و لە وەرزی حەجدا دەروازەكە بەڕووی حاجیاندا دەکرێتەوە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی حەجیشدا جارێکی دیکە دادەخرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.