گرووپێک لە زیقار ئیمام عەلی بە خودا دەزانن و بە تیروپشک خۆیان دەکوژن

19-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵیی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی لە گرووپی قوربانی لە قەزای سوق شیوخی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق راگەیاند، ئەندامانی ئەو گرووپە باوەڕیان بەوە هەیە ئیمام عەلی چوارەم جێنشینی موسڵمانان "خودایە" و خوداش "ئیمام عەلییە"، چالاکڤانێکی پارێزگای زیقار دەڵێت: "ئەو گرووپە بۆ خۆکوشتن تیروپشک دەکەن و خۆیان وەکو قوربانی ئیمام عەلی دەزانن."
 
رۆژی هەینی، 19-5-2023، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵیی عێراق رایگەیاند چوار تۆمەتباری "گرووپی قوربانی"ی دەستگیر کردووە و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێکاری پێویستیان لە دژ بگیرێتەبەر.
 
گرووپەکە کە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دەبێت لەو پارێزگایەی باشووری عێراق سەریهەڵداوە، باوەڕیان بە پەرستنی ئیمام عەلی، چوارەم جێنشینی راشیدین هەیە و دەڵێن: "ئیمام عەلی خودایە و خوداش ئیمام عەلییە". کە ئەو دەستەواژەیە لەنێو موسوڵمانان بەهاوتا دانان بۆ خودا هەژماردەکرێت و لەلای پیاوانی ئاینی مەزهەبەکانی ئیسلام (سونە و شیعە)رەتکراوەیە و هەڵگری ئەو بیروباوەڕە بە دەرچوو لە ئیسلام دادەنرێت.
 
ئەو گرووپە خۆیان بۆ ئیمام عەلی دەکەنە قوربانی، بە جۆرێک لە هەر بۆنەیەکی تایبەت بەو ئیمامە، تیروپشک دەکەن و ناوی هەر یەکێکیان دەربچێت دەبێت خۆی بکوژێت. ئەو کەسەشی خۆی دەکوژێت پێیدەڵێن "قوربانیی خودا".
 
تائێستا سێ کەس لە ئەندامانی گرووپەکە لە ماوەکانی رابردوو لە یەک شوێن و لە کاتی جیا خۆیان کوشتووە.
 
مستەفا عەلی، کە چالاکڤانێکی پارێزگای زیقارە، رۆژی هەینی، 19ـی ئایاری 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو گرووپە مەترسیدارن و لەلایەن خەڵکەوە بێزراو و لە ئاین دەرچوو هەژماردەکرێن، ژمارەیان نزیکەی 500 کەس دەبێت بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا سێ کەسیان لە قەزای سوق شیوخ خۆیان کوشتووە، ئەندامانی ئەم گرووپە هەموویان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵە."
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی گرووپەکەوە دەڵێت بەدواداچوونی گرووپە لەرێگەلادەرەکان و لە یاسا دەرچووەکان و کارکردن بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ئەوانە.
 
یەکەم کەس لە گرووپەکە پێش ساڵێک خۆی کوشت و دواتر یەکێکی دیکەیان پێش چەند مانگێک خۆی کوشت، کە لە رێستۆرانتێک کاری دەکرد، ئەوەی دواینیان پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر لە گۆڕەپانێک خۆی کوشت، ئەمە بە قسەی مستەفا عەلی.
 
مانگی رابردوو گرووپێک بەناوی خاوەن دۆز کە خۆیان بە لایەنگری سەرسەختی موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر دەزانن بانگەشەی ئەوەیان کرد موقتەدا سەدر ئیمامی مەهدییە و بانگەشەکە موقتەدا سەدری تووڕەکرد؛ رەوتی سەدری بۆ ماوەی ساڵێک سڕکرد و مەزاری باوکیشی تاوەکو دوای جەژن داخست. سەدر رایگەیاند، لە سەرکردایەتیکردنی رەوتی سەدر بەردەوام نابێت، ئەگەر خاوەنی دۆزەکە و کەسانی گەندەڵ و تاوانکارە گەورەکانی تێدابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.