سەعد کەمبەش لە زیندان هەڵات

19-04-2023
نەهرۆ محەممەد
سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق
سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق کە لە بنکەیەکی پۆلیس دەستگیرکرابوو، هەڵات، وەزیری ناوخۆی عێراقیش بڕیاریدا ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ساڵحییە و کەرادە دەستبەسەربکرێن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبهێنرێت بۆ دەستگیرکردنەوەی ئەو تۆمەتبارە.
 
سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق بوو، درەنگانی شەوی سێشەممە لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا رایکرد کە لەسەر گەندەڵی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
 
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە دەستبەسەرکردنی ئەفسەری بەشی پۆلیسی ساڵحییە و ئەفسەری بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم و ئەفسەری ئێشکگری بنکە، بەهۆی هەڵاتنی تۆمەتبار سەعد کەمبەش لە بنکەکە."
 
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنەوەی ئەو تۆمەتبارە بەردەوامە. 
 
دوای هەڵاتنەکەی، هێزێکی سەربازی چوونە سەر ماڵی سەعد کەمبەش لە بەعقووبە لە ناوندی پارێزگای دیالە.  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.