سەرۆککۆماری عێراق بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاو سەردانی تاران دەکات

19-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە سەرۆککۆمارى عێراق سەردانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بکات و یەکێک لە ئەو دۆسیەیانەى کە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێی دەکات پرسى پشکى ئاوى عێراقە.
 
عادل دخێلى، راوێژکارى سەرۆککۆمارى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەمنزیکانە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکات بۆ تاوتوێکردنى چەند دۆسیەیەک کە گرنگترینیان پشکى ئاوى عێراقە.
 
راوێژکارەکەى سەرۆککۆمارى عێراق گوتیشى: "قەیرانى ئاو، قەیرانێکى نێودەوڵەتییە و کاریگەرى لەسەر عێراق هەبووە، بەتایبەت بەهۆى ئەو  ئاڵنگارییانەى کە رووبەڕووی عێراق کراونەتەوە لەلایەن وڵاتانى دراوسێوە." 
 
بەگوێرەى ئامارى ناوەندى نیشتیمانیى عێراق بۆ بەڕێوەبردنى ئاو، بڕى ئەو ئاوەى لە ئێرانەوە دەڕژێتە عێراق 75٪ کەمیکردووە.
 
وەک عادل دخێلى دەڵێت: "تێڕوانینى سەرۆککۆمار و حکومەت ئەوەیە چارەسەرى گونجاو لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بدۆزرێتەوە کە سەرچاوەى ئاوەکانى عێراق لەو وڵاتانەوەن و پەیوەستبوونى نێودەوڵەتییان هەیە کە دەبێت پابەندبن پێوەى." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.