پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ قوتابی و خوێندکاران بکرێت

19-03-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن پەرلەمان ماددەی هۆشبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لیژنەیەکى کاتیی پەرلەمانى عێراق، راپۆرتێک لەبارەى رووبەڕووبوونەوەى مادەى هۆشبەر دەداتە حکومەتی عێراق و یەکێک لە داواکارییەکانى ئەوەیە؛ پشکنینى مادەى هۆشبەر بۆ قوتابیانى دواناوەندى و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و فەرمانبەرانى دەوڵەت و کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بکرێت.
 
19ـی ئادارى 2023 نەجوا کاکەیی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لیژنەیەکى کاتى لە پەرلەمان پێکهێنرا بۆ رووبەڕووبوونەوەى مادەى هۆشبەر، ئەویش راپۆرتی خۆی ئامادەکردووە کە چەند راسپاردەیەکى بۆ حکومەت و وەزارەتى تەندروستى تێدایە.
 
نەجوا کاکەیی گوتى "یەکێک لە راسپاردەکان ئەوەیە؛ پشکنینى مادەى هۆشبەر بۆ قوتابیانى قۆناخى دواناوەندى، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان؛ هەروەها فەرمانبەرانى حکومەت و کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بکرێت. ئەگەر کەسێک بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت، دەکرێت پشکنین بۆ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەشی بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن یان نا". 
 
بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕبوونەوەى مادەى هۆشبەرى عێراق، لە ساڵى 2022ـدا زیاتر لە 14 هەزار کەس بە تۆمەتى بەکارهێنان و قاچاخیکردن بە مادەى هۆشبەر، دەستگیرکراون، کە 500 کەسیان ژن و مێرمنداڵ بوون.
 
نەجوا کاکەیی ئاماژەى بەوەش دا، یەکێکی دیکە لە راسپاردەکان ئەوەیە؛ شوێنى تایبەت بە شیاندنەوە و چارەسەرى ئالوودەبووانی مادەى هۆشبەر بکرێتەوە.
 
لیژنە کاتییەکەى پەرلەمانى عێراق لە ئەندامانى لیژنەکانى مافى مرۆڤ، تەندروستى و یاسایی پێکهاتووە و 18ـی ئادار راپۆرتەکەیان لە پەرلەمان خوێندەوە و گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
 
 ئەندامەکەى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، کە لەدواى زیادکردنى تێبینى و پێشنیازى دیکە لەماوەى هەفتەیەکدا، دەنگ لەسەر ئەو راسپاردانە دەدرێت و رەوانەى حکومەت دەکرێت.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.