ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو 6344 جیابوونەوە تۆمارکراون


رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مانگێکی دادگەکانی تێهەڵچوونەوەی تایبەت بە هاوسەرگیری و جیابوونەوە بڵاوکردەوە. 
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنەکە، لە ماوەی مانگی رابردوودا 6 هەزار و 344 جیابوونەوەی هاوژین تۆمارکراون، واتە لە هەر کاژێرێک 9 هاوژین جیابوونەتەوە، بەڕێوەبەری رێکخراوێکی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ دەڵێت: "ساڵانی داهاتوو کارەساتی گەورە روودەدات، چونکە ژمارەی لێکهەڵوەشانەوەی خێزانەکان زۆرن و شوێنەوارەکانیش زۆر خراپن." 
 
رۆژی یەکشەممە، 19-2-2023، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارەکانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023ـی بڵاوکردەوە کە تایبەتن بە جیابوونەوە و هاوسەرگیریی لە عێراقدا، بەپێی ئامارەکان لە مانگی رابردوودا 22 هەزار و 300 گرێبەستی هاوسەرگیریی لە دادگەکانی تێهەڵچوونەوە کراون، کە 3 هەزار و 106 گرێبەست لە دەرەوەی دادگەکان و پەسند کراون، لەبەرامبەردا 4 هەزار و 916 دۆسییەی جیابوونەوە لەدەرەوە پەسندکراوە، لەگەڵ هەزار و 428 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنەکە، لە ماوەی مانگی رابردوو  6344 جیابوونەوە هەبووە، واتە رۆژانە 205 خێزان جیادەبنەوە لەیەک، هەر کاژێرێکیش نزیکەی 9 خێزان لەبەریەک هەڵدەوەشێنەوە.
 
ئەنسام سەلمان، سەرۆکی رێکخراوی ئیسن بۆ مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدانی بەردەوام، رۆژی یەکشەممە، بە رووداوی گوت: "هۆکارەکانی هەڵکشانی ژمارەی جیابوونەوەی ژن و مێرد، زۆرن لەپێشەوەیاندا تووندوتیژی، زۆربوونی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هاوسەرگیریی پێشوەختە و دۆخی قورسی ئابووری و نەبوونی لێکتێگەشتن لەنێوان ژن و مێردەکان و زۆربوونی هۆکارەکانی پەیوەندی و سۆشیاڵمیدیا و کەمی تەمەنی ئەوانەی کە دەچنە ژیانی هاوژینییەوە."
 
دەشڵێت، "کێشە تەنیا ئێستا نییە کە جیابوونەوە زۆرە و خێزانەکان لەبەریەک هەڵدەوەشێنەوە، بەڵکو دوای ئەوەیە کە شوێنەوارەکان زۆر خراپن لەسەر ئەو ژن و مێردە و منداڵەکانیان، هەموو ئەوانە دەبنە کارەسات بۆ کۆمەڵگە."
 
سەرۆکی رێکخراوی ئیسن پێیوایە، دەبێت حکومەتی عێراق بەپەلە و بەبێ دواکەوتن چارەسەر بۆ ئەو دۆخە نەخوازراوە بدۆزێتەوە، چونکە کۆمەڵگەی عێراقی لە پاشەکشێیەکی بەردەوامدایە و تادێت رەوشە کۆمەڵایەتییەکە زۆر خراپ دەبێت."
 
ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەپێی پارێزگاکان بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/رەسافە
 
2856 گرێبەستی هاوسەرگیری
1145 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
879 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
323 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ
 
2327 گرێبەستی هاوسەرگیری
446 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
680 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
376 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە.
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا
 
2380 گرێبەستی هاوسەرگیری
353 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
220 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
203 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە
 
1179 گرێبەستی هاوسەرگیری
67 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
104 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
44 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل
 
1380 گرێبەستی هاوسەرگیری
94 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
128 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
14 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف
 
1070 گرێبەستی هاوسەرگیری
43 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
360 پەسەندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
3 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک
 
1120 گرێبەستی هاوسەرگیری
85 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
129 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
19جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار

 

1344 گرێبەستی هاوسەرگیری
27 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
102 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار
 
1306 گرێبەستی هاوسەرگیری
62 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
73 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
197 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە
 
2018 گرێبەستی هاوسەرگیری
291 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
769 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
62 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست
 
960 گرێبەستی هاوسەرگیری
33 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
182 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
16 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین

 

1027 گرێبەستی هاوسەرگیری
64 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
41 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
87 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی موسەننا
 
608 گرێبەستی هاوسەرگیری
102 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
141 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
6 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی میسان
 
885 گرێبەستی هاوسەرگیری
49 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
276 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
30 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەربەلا
 
1052 گرێبەستی هاوسەرگیری
176 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
473 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
 
- سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی قادسیە 
 
788 گرێبەستی هاوسەرگیری
69 پەسندکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگەکان
359 پەسندکردنی جیابوونەوەی دەرەوەی دادگەکان
48 جیابوونەوە بە بڕیاری دادگە