رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە پارێزگەی بەسرەی باشووری عێراق، دوو برای خۆی کوشت و یەکێکی دیکەی بریندار کرد.
رووداوەکە کاژێر 07:00ـی ئێوارەی دوێنێ (شەممە، 18-1-2025) لە ناوچەی درێهمیە لە قەزای زوبێری پارێزگاکە روویداوە.
عەباس ماهر، قایمقامی قەزای زوبێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە. یەکێک لە براکان توڕە بووە و بە کڵاشینکۆف تەقەی لە براکانی کردووە."
قایمقامی قەزای زوبێر ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە.
عەباس ماهر رایگەیاند، تەرمی هەردوو برا کوژراوەکە رەوانەی داد پزیشکی کراوە و بریندارەکەش کە رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە، لە نەخۆشخانەی زوبێر چارەسەر وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ