باڵیۆزی ئەمریکا: ئەم ساڵ 400 عێراقی بۆ خوێندن و راهێنان سەردانی ئەمریکا دەکەن


رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەم ساڵ 400 هاووڵاتی عێراقی لەسەر پشتیوانی دارایی ئەمریکا سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن؛ هەروەها دەرفەتەکانیشی داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی عێراق لە رێگەیانەوە بگەنە ئەمریکا.
 
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "ئایا دەزانێت باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پشتیوانی گەشتکردنی 400 هاووڵاتی عێراقی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2024 دەکات." 
 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: "ئەوانەی دەڕۆن لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی فێرکردن و پیشەیین، لەنێویاندا پرۆگرامەکانی Fulbrightprgrm@، ‌Humphreyprogram@‌، لەگەڵ پرۆگرامی @ايلب."
 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوا دەکات خەڵک بۆ دەرفەتی دیکە لە رێگەی ئەم وێبسایتانەوە داواکاری پێشکێش بکەن:
 https://iq.usembassy.gov/exchange-programs/ ،   y.gov/exchange-programs/  
 
عێراق و ئەمریکا رێککەوتنێکیان بەناوی "چوارچێوەی ستراتیژیی هەیە" کە لە ساڵی 2008 واژۆکراوە و ساڵی کانوونی دووەمی 2009 چووە واری جێبەجێکردنەوە. 
 
رێککەوتنەکە حەوت بوار لە خۆدەگرێت کە بریتین لە سیاسەت و دیپلۆماسی، بەرگری و ئاسایش، کولتووری، ئابووری و وزە، تەندروستی و ژینگە، تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دادوەری.
 
ساڵانە بە سەدان عێراقی لە چوارچێوەی چەندین پرۆگرامی ئەمریکا بە پشتیوانی دارایی لەلایەن ئەمریکاوە، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.