رووداو دیجیتاڵ
پاسەوانى سنووریى هەرێمى کوردستان، چاوەڕێى زیادکردنى ژمارەیان دەکەن. لەکاتێکدا پڕکردنەوەى فۆڕمى ئەلیکترۆنى بۆ ئەو هێزە لە 16-01-2023 تاوەکو 18-01-2023 بەردەوام بوو و زیاتر لە 12 ملیۆن کەس ئەو بەستەرەیان کردووەتەوە کە لە رێگەیەوە داواکارییەکان پێشکێش دەکران.
عەقید حەیدەر قەیس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسەوانى سنوورى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوى گوت: "ئەو هێزەى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت، بەڵام هاووڵاتییانى سەرجەم پارێزگاکانى دیکە دەتوانن داواکاریى پێشکێش بکەن."
وەک عەقید حەیدەر قەیس دەڵێت، "دوای کۆکردنەوەى فۆڕمەکان و جیاکردنەوەیان لە بەڕێوەبەرایەتیى ئیدارەدانى خۆبەخشان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت و هێزەکە بۆ ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور دەبێت."
ناوچەى یەکى پاسەوانى سنوور ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە نێوان سنوورى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئێران. بڕیارە 2621 کەس وەک پاسەوانى سنوور بۆ ئەو لیوا نوێیە وەربگیرێن کە سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراقە.
دەبێت کەسى پێشێشکار تەمەنى لە 17 ساڵ کەمتر و لەو 35 ساڵ زیاتر نەبێت؛ نابێت تاوانى شەرەف، دەستپاکى و کەتن جگە لە سیاسى سزا درابێت؛ هەروەها تواناى جەستەیی باشبێت و تەندروست بێت؛ دەبێت دەرچووى سەرەتایی و ناوەندیی بێت.
ئێستا لە هەرێمى کوردستان دوو لیواى پاسەوانى سنوور هەن، یەکێکیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجەن، ئەوى دیکەیان لە سنوورى هەولێر و دهۆکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ