دیالە بەرهەمی پرتەقاڵ هەناردە دەکات

19-01-2021
گۆڤەند مستەفا
 حەیدەر عەبدولواحید: بەرهەمی پرتەقاڵی دیالە هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئاسیا دەکرێت
حەیدەر عەبدولواحید: بەرهەمی پرتەقاڵی دیالە هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئاسیا دەکرێت
نیشانەکردن پرتەقاڵ دیالە عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی گشتیی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە عێراق رایدەگەیێنێت، پرتەقاڵی دیالە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و تامەکەی لە پرتەقاڵی هەموو جیهان جیاوازە و بەرهەمی پارێزگاکەش بەشی پێداویستیی ناوخۆ دەکات و هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئاسیاش دەکرێت.
 
حەیدەر عەبدولواحید عەبادی، سەرۆکی یەکێتیی گشتیی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تامی پڕتەقاڵی دیالە جیاوازە نەک تەنیا لەسەر ئاستی عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی هەموو جیهان. رکابەرییەکی زۆری لەسەرە، نرخەکەشی لە سەرووی نرخی پرتەقاڵی هاوردەکراوەوەیە، چونکە جۆرەکەی باشترە."
 
پێشتر رەعد تەمیمی، سەرۆکی فیدراسیۆنی خۆجێی کۆمەڵەی کشتوکاڵی لە عێراق رایگەیاندبوو: "بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کشتوکاڵی دیالە، بەرهەمی پارێزگاکە لە مزرەمنییەکاندا بە شێوەیەکی گشتی کە پرتەقاڵ بەشێکی زۆری ئەو مزرەمەنییانە پێکدەهێنێت گەیشتووەتە سەرووی 43 هەزار تۆن کە ئەمە بڕێکی ئێجگار زۆرە و رۆڵی لە پڕکردنەوەی بازاڕی پارێزگاکاکە و پارێزگاکانی دیکە لەنێویشیاندا بەغدا هەیە."
 
بە گوتەی حەیدەر عەبدولواحید ئێستا بازاڕی نوێ بۆ ئەو بەرهەمە هەن و "پرتەقاڵی دیالە هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئاسیا دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ دەستمان بەو کارە کردووە. ئێستا بازاڕەکانی کەنداو جگە لە پرتەقاڵی عێراقی بە رووی بەرهەمی دیکەشدا کراونەتەوە. مۆڵەتی ئەوەش وەرگیراوە بۆ ئەوەی هەناری دیالە هەناردەی ئەڵمانیا بکرێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ جووتیارانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق."
 
لەبارەی هاوکاریی حکومەت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی پارێزگاکە کە دەگوترێت تەنیا ئەمساڵ بەرهەمی پرتەقاڵی زیاتر لە 43 هەزار تۆن بووە، حەیدەر عەبدولواحید دەڵێت: "بێگومان هەندێک ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی هەناردەکردندان هەن، چونکە هێشتا بازاڕەکانی خۆمان پێویستیان بە پڕکردنەوەی بەرهەمە نێوخۆییەکان هەیە. جێبەجێنەکردنی پلانەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ رێگریکردن لە هاوردەکردنی پرتەقاڵ لە وڵاتانی ئەفریقیا و وڵاتانی دراوسێوە کاریگەریی زۆری لەسەر ئێمە دروست کردووە کە رکاربەری بەرهەمی نێوخۆ دەکەن، بەڵام ئێمە پشتمان بە بەتامیی پرتەقاڵی عێراقی بەستووە. بۆ باشترکردنی بازاڕی خۆمان پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بکات."
 
دیالە لە رووی بەرهەمهێنانی مزرەمەنییەکان بە یەکێک لە گەورەترین پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتییش پرتەقاڵ، دادەنرێت کە ساڵانە دەتوانێت پێداویستیی بازاڕەکانی خۆی و پارێزگاکانی دیکەش لەو بەرهەمە پڕ بکاتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو هۆڵەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییەی تێدا روویدا.

ئەوانەى لە رووداوەکەى حەمدانییە گیانیان لەدەستدا مووچەی شەهیدانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە

عێراق قەرەبووى زیانلێکەوتووانى رووداوەکەى حەمدانیە دەکاتەوە و ئەوانەى گیانیان لە دەستداوە وەک شەهید هەژمار دەکرێن. تاوەکو ئێستا 150 بریندار و کەسوکارى 134 کەس کە لەو رووداوە گیانیان لەدەستدا، یەک گوژمەى قەرەبوویان وەرگرتووە.