بە ڤیدیۆ: لە ئەنبار سەربازە هەڵاتووەکانی سووریا 'بۆ گەڕانەوە' خۆپێشاندان دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
دیمەنی خۆپێشاندانی سەربازە هەڵاتووەکانی سووریا لە ئەنبار.
دیمەنی خۆپێشاندانی سەربازە هەڵاتووەکانی سووریا لە ئەنبار.
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەربازە هەڵاتووەکانی سووریا، لە پارێزگەی ئەنبار خۆپێشاندان دەکەن و قایمقامی قەزای رووتبە دەڵێت، داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.
 
عیماد دلێمی، قایمقامی قەزای رووتبە لە پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ ئەو سەربازە سووریانە لەو کەمپەی کە تێیدا نیشتەجێکراون خۆپێشاندانیان کرد و داوایان دەکرد بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان". 
 
قایمقامی قەزای رووتبە دەڵێت، "چاوەڕێی رێنمایی و هاوئاهەنگی بەغدا دەکەین، بۆ ئەوەی 70٪یان بگەڕێندرێنەوە سووریا".
 
بەگوتەی عیماد دلێمی، "لەگەڵ ئەوەی زۆربەی سەربازەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام هەندێکیان دەخوازن لە عێراق بمێننەوە". 
 
قەزای رووتبە گەورەترین قەزای عێراقە لە رووی رووبەرەوە، 300 کیلۆمەتر لە روومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبارەوە دوورە و لەگەڵ ئوردن، سووریا و سعودیە هاوسنوورە.
 
2,150 سەربازی سووریا لەوێ لە کەمپێک نیشتەجێکراون، دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی مورەسەنات، کە 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رووتبە و چوارڕیانی ترێبیل و تەنەف دوورە. دلێمی دەڵێت، کەمپەکە کارەبای نییە، ئاویشی وەک پێویست نییە. 
 
قایمقامی قەزای رووتبە راشیگەیاند، لەنێو ئەو سەربازانە کەسانی پلەداری وەکو عەمید هەن. هەروەها بەشێکیان کارمەندی گومرگی سووریان.
 
بە گوتەی قایمقامی رووتبە، سەربازەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەتایبەتی دوای دەرچوونی بڕیاری لێخۆشبوونیان، بەڵام بەهۆی داخستنی سنوور و نەبوونی فڕۆکە، گەڕانەوەیان دواکەوتووە.
 
رۆژی 7-12-2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ نزیکەی 2,000 سەربازی سوپای سووریا پەنایان بۆ سنوورەکانی عێراق هێناوە و بە رەزامەندیی ئێمە، لە سنوورەکان هاتوونەتە نێو خاکی عێراقەوە".
 
عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان دا هەیە.
 
نایف شەممەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "رۆژی 10-12-2024، پارێزگاری حەسەکە، بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەکە و بەرپرسی حیزبی بەعس لە حەسەکە لە رێگەی دەروازەی سنووریی رەبیعەوە هاتوونەتە نێو عێراق".
  
نایف شەممەری راشیگەیاند، لە ئەنبار خێوەت و شوێن بۆ سەربازانی سووریایی دانراون، پێویستییەکانیان بۆ دابینکراوە. هەندێک لە هۆزەکانی ئەنبار پێشوازیان لێکردوون و پێویستییان بۆ دابین کردوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئامێری پشکنینی زێڕ دادەنرێت

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، چوار بنکەی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کراونەتەوە، هەر کاتێکیش دەستەی گومرگ داوای کردنەوەی بنکەی دیکە لە هەولێر وسلێمانی بکات، ئامادەین بۆ دابینکردنی ئامێر.