لە دیالە دایکێک و چوار منداڵی لە ئاگردا سووتان و گیانیان لەدەستدا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای دیالە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستدا.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناحیەی ئەبی سەیدا، کە 30 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە دوورە، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی ئاگرەکەوە دایکێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە، کە لە خەودا بوون". 
 
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی سۆپا بووە.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەرگریی شارستانیی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکە کاژێر 4:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ژوورێکی ماڵەکەدا بەهۆی سۆپای گازەوە دروست بووە.
 
سەرچاوەکە راشیگەیاند، باوکەکە لە ماڵەوە نەبووە و لە ئەرکی سەربازی بووە.
 
سەرچاوەکەی بەرگریی شارستانی گوتی: هێزە ئەمنییەکان و بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئامێری پشکنینی زێڕ دادەنرێت

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، چوار بنکەی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کراونەتەوە، هەر کاتێکیش دەستەی گومرگ داوای کردنەوەی بنکەی دیکە لە هەولێر وسلێمانی بکات، ئامادەین بۆ دابینکردنی ئامێر.