رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزیی لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، پاڵپشتییان دەکەن بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بە سەقامگیرییەوە لە ناوچەکانی خۆیاندا بیانبینن.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "پیرۆزبایی پێشکەشی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە ئێزدییەکان دەکەم بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزییەوە."
لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، جوانترین و وشەی خۆشەویستی و برایەتی پێشکەشی رۆڵەکانی گەلی ئێزدیمان دەکەین لە عێراق و هەموو جیهان و پەیوەندیی هەموومان بەم نیشتمانە ئازیزەوە دووپات دەکەینەوە کە لەسەر خێر و ئاشتی و شانازیی ئینتیمامان بۆی کۆی کردووینەتەوە.
کازمی دەڵێت: "جەختیش لە هەوڵی بەردەواممان دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیی کەسوکارانمان لە ئێزدییەکان بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوودا بە هەموو سەقامگیرییەک لە ناوچەکانی خۆیان بیانبینین."
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "ئەم دەرفەتەش دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی جەخت لە قووڵیی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراقی بکەینەوە کە خۆشەویستی و پێکەوەژیانی کردووەتە پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە دوارۆژێکی باشتر لەژێر سێبەری عێراقی رەنگاوڕەنگمان بە رەنگی پێکهاتە و دەوڵەمەندیی فرەچەشنییەکەی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ