شاندێکی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمی هاوردەکراو دەچێتە کۆریای باشوور

18-10-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کوالێتیی ئەو بەرهەمانەی لە کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکرێن، شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
 
دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن و چاودێریی جۆری (کوالێتی کۆنترۆڵ) رۆژی هەینی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، شاندەکەیان لە پسپۆڕ و شارەزایان پێکهاتووە و سەردانی کارگەکانی کۆمپانیای LGیان کردووە.
 
ئامانج لە سەردانەکە، پشكنینی بەرهەمەکان بووە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتەکە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کوالێتیی بەرهەمەکان بە گوێرەی ئەو ستانداردەیە کە عێراق بۆ بەرهەمی نێوخۆ و هاوردە دایناوە.
 
د. حسێن عەلی داوود، سەرۆکی دەزگەی ناوەندیی هەڵسەنگاندن و چاودێریی جۆری، جەختیکردەوە، دەیانەوێت لە رێگەی پێدانی نیشانەی "ستانداردی کوالێتیی عێراق" بە بەرهەمە نێوخۆییەکان، متمانە لەنێو بازاڕدا زیاد بکەن. هەروەها باسی لەوە کرد، ئامانجیان "پاراستنی بەکاربەر، بەهێزکردنی متمانە بە بەرهەمی نێوخۆ و دڵنیابوونەوەیە لە کوالێتیی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی عێراق دەکرێن."
 
ئەو بەرهەمهێنەرانەی دەیانەوێت نیشانەکە بەدەستبهێنن، پێویستە چەند رێوشوێنی دیاریکراو جێبەجێ بکەن بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی و کوالێتیی بەرهەمەکانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.