ئەمریکا: لە 24 کاژێری رابردوودا سێ درۆنمان لە عێراق تێکشکاندوون

18-10-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن ئەمریکا خولی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ناسراو بە سێنتکۆم، رایگەیاند دوو درۆنیان لە رۆژئاوای عێراق و درۆنێکیان لە هەرێمی کوردستان تێکشکاندووە.
 
رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ناسراو بە سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ رووداو ناردووە، ئاشکرای کرد لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا سوپای ئەمریکا سێ درۆنی لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە رۆژئاوا و باکووری عێراق تێکشکاندووە.
 
سەبارەت بە هێرشەکەی رۆژئاوای عێراق (بنكەی ئاسمانیی عەین. ئەسەد)، سێنتکۆم رایگەیاندووە "لە رۆژئاوای عێراق هێزەکانی ئەمریکا دوو درۆنیان تێکشکاندووە؛ یەکێکیان لەناوبردووە و زیانیان بە دووەمیش گەیاندووە، لە ئەنجامدا هەندێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سووکی برینداربوون". 
 
هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باس لە تێکشکاندنی سێیەم درۆن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دەکات، کە ئەمەی دواییان لە "باکووری عێراق" بووە (بنکەی ئاسمانیی هەریر) و، دەڵێت "لە ئەنجامدا هیچ زیانێکی نەبووە. ئێمە بەردەوامین لە هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە."
 
لە درێژەی راگەیێندراوەکەدا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات لەم ساتەی دۆخەکە بەرەو گرژیی دەڕوات، "بە وریاییەوە چاودێری دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەین". 
 
فەرماندەییەکە دەشڵێت "ئێمە، دەمانەوێت جەخت لەوە بکەینەوە، هێزەکانی ئەمریکا بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک دەکەن." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک.

پارێزگاری کەرکووک: مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعشمان لەسەر نییە

پارێزگاری کەرکووک لە بەغدایە و دەڵێت، هەردوو سەرۆکەکانی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا و پارتی تەقەدووم جەختیان لە پاڵپشتیی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە کردووەتەوە. گوتیشی، ''هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە کە داعش لە کەرکووک سەرهەڵبداتەوە.''