دەستەى بیمەى تەندروستیى عێراق بۆ رووداو: ئەزموونکردنى پڕۆژەى بیمە لە بەغدا دەستپێدەکات

18-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن بیمەی تەندروستی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى دەستەى بیمەى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستیی عێراق دەڵێت، مانگى تشرینى دووەمى 2023، پڕۆژەى بیمەى تەندروستى لە بەغدا ئەزموون دەکرێت کە چەند مانگێک دەخایەنێت و بۆ ئەوەى پڕۆژەکەش هەرێمى کوردستان بگرێتەوە، پێویستە هاوئاهەنگى لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت.  
 
18ـی تشرینى یەکەمى 2023 ئیهاب عەبدولکەریم، گوتەبێژى دەستەى بیمەى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە تشرینى دووەمى 2023 بەشێوەیەکى ئەزموونى دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى بیمەى تەندروستى لە بەغدا دەکرێت، ئەوەش بۆ زانینى ئاستى سەرکەوتوویی پڕۆژەکە و دیاریکردنی کەموکورتییەکانى."
 
ئیهاب عەبدولکەریم گوتیشی، "ئەو ئەزموونکردنە لە بەغدا سێ بۆ شەش مانگى پێویستە، دواتر دەستەى بەڕێوەبەرایەتیى پڕۆژەکە لە وەزارەتى تەندروستى بڕیار لەسەر ئەوە دەدات چۆن پارێزگاکانى دیکە دەگرێتەوە."
 
کارکردنى ئەزموونى پڕۆژەى بیمەى تەندروستى بەگوێرەى یاسایەکە کە ساڵى 2020 پەرلەمانى عێراق بەهەمان ناوەوە دەریکرد.
 
ئەو پارەیەى لە فەرمانبەران، کارمەندانى کەرتى تایبەت و هاووڵاتیان وەردەگیرێت بۆ بەشدارى لە پڕۆژەی بیمەکە لە 10 هەزار دینار دەستپێدەکات. بڕى لێبڕینى مانگانەش بۆ ئەو بیمەیە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانى کەرتى تایبەت لەنێوان 1% بۆ 2.5%ـى مووچەکەى دەبێت.
 
گوتەبێژى دەستەى بیمەى تەندروستى دەڵێت، بەگوێرەى یاساکە؛ ئەو بیمەیە بۆ هەموو هاووڵاتییانى عێراقە، بەڵام بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە، پێویستى بە هاوئاهەنگیى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.