توێژینەوەیەک: پلەی گەرمای ئەم ساڵی پارێزگاکانی عێراق نزمتر بووە لە 30 ساڵ لەمەوبەر

18-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی توێژینەوەیەکی دەستەی کەشناسیی عێراق، پلەی گەرمای 60 ساڵ لەمەوبەر نزیکە لە تۆمارکراوەکانی ئەم ساڵ، بەڵام بەراورد بە 30 ساڵ لەمەوپێش پلەکانی گەرما دابەزیوە. گوتەبێژی ئەو دەستەیە دەڵێت: "لە توێژینەوەکەدا تێکڕای پلەکانی گەرما لە ساڵەکان وەرگیراوە."
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزانیی عێراق رایگەیاند: "توێژینەوەیەکمان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پلەکانی گەرما لەماوەی نێوان ساڵی 1964 و 1994 و 2024 کردووە، بەپێی ئەنجامەکان گۆڕانەکە زیاتر لەنێوان پلەکانی گەرمای ئەم ساڵ و ساڵی 1994ـە، گۆڕانەکە تەنیا پەیوەستە بە پلەکانی گەرما، نەوەک گۆڕانی کەشوهەوا بە گشتی."
 
توێژینەوەکە لەلایەن ستافێکی شارەزا و پسپۆڕی کەشناسیی دەستەکەوە کراون و چەند مانگێکی پێچووە، بەراوردکاریی توێژینەوەکە بۆ 15 پارێزگایە، بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی توێژینەوەکە ساڵی 1994 گەرمترین ساڵ بووە لە عێراق بەبەراورد بە ساڵانی 1964 و 2024. لە ساڵی 1994 نزمترین تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەی لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان پێدراوە، لە 40 پلە کەمتر نەبووە، بەرزترینیشیان 46 پلە بووە، لەکاتێکدا لەساڵی 1964 تێکڕای نزمترین پلەی گەرما 37 پلە بووە و بەرزترینیش 40 پلە بووە، لەساڵی 2024یش، تێکڕای نزمترین پلەی سیلیزیی گەرما 32 پلە و بەرزترینیش 41 پلە بووە.
 
بەپێی توێژینەوەکە پلەکانی گەرما بەپێی پارێزگاکان و بە تێکڕا بۆ هەر ساڵێک لەم ساڵانە بەمشێوەیە بووە:
 
- پارێزگای نەینەوا:
1964: 37 پلە
1994: 43 پلە
2024: 36 پلە 

 

- پارێزگای کەرکووک:
1964: 37 پلە
1994: 43 پلە
2024: 36 پلە 
 
- پارێزگای سەڵاحەدین:
1964: --
1994: 42 پلە
2024: 36 پلە 
 
- پارێزگای دیالە:
1964: 37 پلە
1994: 43 پلە
2024: 37 پلە 
 
- پارێزگای ئەنبار:
1964: 37 پلە
1994: 40 پلە
2024: 32 پلە 
 
- پارێزگای بەغدا:
1964: 38 پلە
1994: 43 پلە
2024: 37 پلە 
 
- پارێزگای کەربەلا:
1964: ---
1994: 43 پلە
2024: 37 پلە 
 
- پارێزگای بابل:
1964: ---
1994: 42 پلە
2024: 36 پلە 
 
- پارێزگای واست:
1964: 39 پلە
1994: 43 پلە
2024: 37 پلە 
 
- پارێزگای نەجەف:
1964: 39 پلە
1994: 44 پلە
2024: 38 پلە 
 
- پارێزگای دیوانیە:
1964: 39 پلە
1994: 42 پلە
2024: 37 پلە 
 
- پارێزگای موسەننا:
1964: ---
1994: 44 پلە
2024: 38 پلە 
 
- پارێزگای زیقار:
1964: 40 پلە
1994: 44 پلە
2024: 39 پلە
 
- پارێزگای میسان:
1964: --
1994: 44 پلە
2024: 39 پلە 
 
- پارێزگای بەسرە:
1964: 39 پلە
1994: 44 پلە
2024: 41 پلە 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.