لە بەغدا تەقینەوە لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنی روویدا

رووداو دیجیتاڵ
 
تەقینەوە لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنی لە باشووری بەغدا روویدا و حەشدی شەعبی دەڵێت، کۆگەی ئەوانە و لێکۆڵینەوە دەکەن تاوەکو هۆکاری پشت تەقینەوەکە بزانن.
 
بە گوتەی شایەتحاڵان، دوای تەقینەوەکە لە ئاسمانی ناوچەکە درۆن بینراوە.
 
لەبارەی تەقینەوەکەوە، حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "تەقینەوە لە کۆگەی لیوای 42ـی هێزەکەمان روویداوە".
 
هەروەها دەڵێت، رووداوەکە کاژێر 19:00ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە و کۆگەکە تایبەت بووە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین لە باشووری بەغدا.
 
لە پاش تەقینەوەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتە شوێنەکە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حەشدی شەعبی، تەقینەوەکە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.