پۆلیسی نەجەف بۆ رووداو: ئەو کەسەی پەلاماری محەممەد عەنوزی داوە پارێزەرە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، رایگەیاند، ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر پەرلەمانتار محەممەد عەنوز، سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە. کەسەکەش دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. 
 
شەوی 16ـی تەممووزی 2024، کەسێک بە ناوی عەلی سەلامی، کە پارێزەر بووە، لەنێو ئاپۆرای جەماوەریی یادی عاشوورادا پەلاماری محەممەد عەنوز، پەرلەمانتاری سەربەخۆی لە بازنەی نەجەف دا و بەهۆیەوە لووتی پەرلەمانتارەکە شکا و بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە کرا. پەلاماردانی ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیەی نەجەف، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. 
 
عەقید موفید زاهیر، گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئەو کەسەی پەلاماری محەممەد عەنوزی داوە، سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە. بە بڕیاری دادوەر، تیمەکانیان رۆژی چوارشەممە (17-7-2024) دەستگیریان کردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. 
 
عەقید موفید زاهیر راشیگەیاند، محەممەد عەنوز، پێچەوانەی پەرلەمانتارەکانی دیکە، کەسێکی خۆشەویستە، بەبێ کاروانی ئۆتۆمبێل و پاسەوان، هەمیشە لەنێو خەڵکدایە و راستەوخۆ گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرێت و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدات. بۆیە هێرشکردنە سەری، کارێکی ناڕەوایە و لێکۆڵینەوەکان لە دژی هێرشکارەکە بەردەوامن و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکرێت. 
 
لەبارەی تەندروستیی عەنوز، گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف گوتی "لووتی شکاوە و ئازار بە ران و پشتی گەیشتووە، چارەسەر وەردەگرێت." 
 
محەممەد عەنوز، تاکە پەرلەمانتاری سەربەخۆی بازنەی یەکەمی نەجەفە و بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ماڵی خۆی دەکرد، هەر خۆی پۆستەر و وێنەکانی هەڵدەواسی. هەرچەندە دژایەتیی زۆر کرا، بەڵام لە بازنەکەی خۆی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە بەربژێری هەژاران ناوی دەرکردبوو. 
 
ئەمە یەکەمجار نییە، ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیەی نەجەف هێرشی بکرێتەسەر. پێشتر دوو جاری دیکە بەهۆی پاڵپشتی لە گردبوونەوەی جەماوەریی تشرینییەکان، ئازاردراوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کارمەند لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن سەرقاڵی کارکردنن. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

کۆمیسیۆن سێ دەنگدانى ئەزموونى دەکات

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە مانگەکانى ئاب و ئەیلوولدا سێ جار ئەزموونى دەنگدان و گواستنەوەى زانیارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات، بۆ دڵنیابوون لە باشیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.