حکومەتی عێراق داوای زیادکردنی پشکی حاجییانی لە سعودیە دەکات

18-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق داوا لە حکومەتی سعودیە دەکات پێداچوونەوە بە پشکی حاجییانی بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر هاووڵاتیی عێراقی بۆ حەج بچنە ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ سێشەممە، 18-6-2024، لە بەغدا لەگەڵ ماجید قسەبی، وەزیری بازرگانیی سعودیە کۆبووەتەوە و ئەو بابەتەی لەگەڵ باسکردووە. 
 
سوودانی ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی سعودیەی کردووە بۆ سەرخستنی رێوڕەسمی حەج و داوایکردووە بۆ ساڵی داهاتوو پێداچوونەوە بە پشکی حاجییانی عێراق بکرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان. 

 

 

 
لە عێراق بە فەرمی 16 هەزار 145 کەس لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەشتی حەج-یان کرد. 19هەزار و 145 کەسی دیکە، بە رێگەی وشکانی لە رێگەی دەروازە عەرعەر چوونە حەج. پشکی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 685 هاونیشتمانی بوو.
 
هەر لە دیدارەکەدا پەیوەندیی دوو قۆڵی تاوتوێکراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە. 
 
راگەیێندراوی نووسینگەی سوودانی ئاماژە بەوە دەکات، وەزیری بازرگانیی سعودیە گوتوویەتی، حکومەتی وڵاتەکەی دەیەوێ هاوکاریی بنیادنەرانە لەگەڵ عێراق پەرەپێبدات، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز و بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵات بەدی بێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

رووداوێکی ناخهەژێن لە بەغدا؛ قوتابییەک لەلایەن مامۆستاکەیەوە بە دار لێی دەدرێت و گیان لەدەستدەدات

قوتابییەکی 11 ساڵان لە بەغدا دوای ئەوەی لەلایەن "یەکێک لە مامۆستاکانییەوە بە دار لە سەری دەدرێت" گیان لەدەستدەدات. بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی: "تووشی خوێنبەربوون بووە."