دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواخرا

لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە بڕیارێک متمانەی ئەندامیێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراقی وەرگرتەوە و لەوکاتەوە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆک بوو، ئەمڕۆش پەرلەمان کۆبووەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.

18-05-2024

22:01

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هەڵگیرا

رووداو
دوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی سوونەی پەرلەمان و برینداربوونی پەرلەمانتارێک، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان، بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
زیاتر بخوێنەوە

21:38

لە پەرلەمانی عێراق شەڕ روویدا و بریندار هەیە

 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی شەڕەکە لەنێوان پەرلەمانتارانی سوننە خۆیانە، هەیبەت حەلبووسی، پەلاماری موسەنا سامەرائی داوە، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا هەیبەت حەلبووسی بریندارە.
 
پەیامنێری رووداو هەروەها دەڵێ "پەرلەمانتارانی تەقەدووم داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن."

 

 
زیاتر بخوێنەوە

20:08

زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا

پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێ "لە پەرلەمانی عێراق زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ دەنگدان بە بەربژێرانی سەرۆکی پەرلەمان لێدرا، بەڵام مەرج نییە دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە، چونکە هێشتا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە."

 

چەند خولەکێک پێش زەنگلێدانەکە، 84 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراونەوە بۆ ئەوە درێژە بە دانیشتنەکە بدرێت و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە.

 

 

زیاتر بخوێنەوە

18:21

هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە خولی دووەم

پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار کۆبووەوە و هیچ یەک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن.
 
بڕگەی دووەمی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان تەرخانکرابوو، هەریەک لە سالم عیساوی، تەڵال زوبعی، عامر عەبدولجەبار و مەحموود مەشهەدانی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان خۆیان بەربژێرکرد.
 
بەرلەوەی دەنگدان دەستپێبکات، تەڵال زەوبەعی کشایەوە و داوای کرد دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی بدرێت.
 
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا و مەحموود مەشهەدانی کە چاوەڕوان دەکرا باشترین جانسی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، 137 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەبار تەنیا سێ دەنگی بەدەستهێنا. هاوکات 13 پەرلەمانتاریش فۆرمەکەیان بە بەتاڵی خستبوویە نێو سندووقەوە.

 

 
بەپێی یاسا، هەر بەربژێرێک بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەبێ 166 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ یەک لە بەربژێرەکان نەیتوانی ئەو بەربەستە بشکێنێت، هەڵبژاردن کەوتە خولی دووەمەوە.
 
بەگوێرەی مادەی 55ـی دەستوور، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی راستەوخۆی نهێنی هەڵدەبژێردرێت. 
 
لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە بڕیارێک متمانەی ئەندامیێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراقی وەرگرتەوە و لەوکاتەوە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆک بوو.
 

 

زیاتر بخوێنەوە

18:04

مەندەلاوی: دوای پشوویەک بڕیار دەدرێت گەڕی سێیەم دەستپێبکات یان دانیشتنەکە دوابخرێت

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بەوەکالەتی پەرلەمانی عێراق گوتی دوای پشوویەک بڕیار دەدرێت گەڕی سێیەم دەستپێبکات یان دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.
زیاتر بخوێنەوە

17:47

ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەمشێوەیەیە:

روداو
سالم عیساوی:  158 
مەحموود مەشهەدانی: 137
دەنگی پووچەڵ: 13
 
زیاتر بخوێنەوە

17:37

راستەوخۆ؛ جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان

راستەوخۆ لە فەیسبووکی رووداوەوە: جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان

 

زیاتر بخوێنەوە

17:29

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواخرا

پەرلەمانتار هەیبەت حەلبووسی لە شەڕەکەدا بریندار بوو، وێنە: تایبەت بە رووداو
پەرلەمانتار هەیبەت حەلبووسی لە شەڕەکەدا بریندار بوو، وێنە: تایبەت بە رووداو
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەدایە، پەرلەمانتاران دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
 
سالم عیساوی، تەڵاڵ زەوبەعی، عامر عەبدولجەبار و مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر بوون.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند تەڵاڵ زەوبەعی لە خۆبەربژێرکردن کشایەوە و داوا دەکات دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی بدرێت.

 

 

زیاتر بخوێنەوە