کەشناسیی عێراق: ئەم مانگە پلەی گەرما دەگاتە 40 پلە

18-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى عێراق رایگەیاند، پلەى گەرما لە ئەمڕۆ هەینییەوە بەرز دەبێتەوە و پێشبینى دەکەن لەم مانگەدا بگاتە 40 پلەی سیلیزی. 
 
ئەمڕۆ هەینى 18ـی نیسانى 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆوە پلەى گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکات و دەچینە نێو کەشى هاوینە، بەڵام کەشوهەوا ناجێگر دەبێت".
 
بەگوێرەى پێشبینى دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما 31 پلە دەبێت کە لە هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار، موسەننا، بەسرە، بابل، واست، نەجەف و مەیسان تۆمار دەکرێت. 
 
عامر جابرى رایگەیاند، پلەى گەرما لە هەرێمى کوردستان نزمە و ناگاتە 30 پلە.
 
دەستەکە دەڵێت، پلەی گەرما ئەمڕۆ لە هەولێر 20 پلە، سلێمانی 22 پلە و دهۆک 23 پلە دەبێت.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەشڵێت: "پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەى پلەى گەرما لەم مانگەدا تاوەکو 40 پلە بڕوات، بەڵام دیاریکردنى ئەو رۆژانەى دەگاتە ئەو پلەیە دیار نییە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

کەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؟

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لە ماوەی 15 رۆژدا دەبێت یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. سەرۆکی رێکخراوی ستێپ بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی رایگەیاند: "نابێت لە 29ی ئەم مانگە تێبپەڕێت و دەبێت تاوەکو ئەو کاتە یەکەم دانیشتن بکرێت."