رووداو دیجیتاڵ
پێنج لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تەنیا سەرۆکیان هەیە و بێ ئەندامن. سەرۆکی لیژنەیەکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، لایەنەکان لە گفتوگۆدان و بەمنزیکانە یەکلایی دەکەنەوە.
رۆژی پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024، محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە رووداوی راگەیاند، "ئەندامانی 15 لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، یەکلایی بوونەتەوە و کاری خۆیان دەکەن؛ بەڵام پێنج لیژنە ئەندامەکانیان دیاری نەکراون".
لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوە و دەستپاکی تەنیا سەرۆکیان هەیە، محەممەد کاکەیی کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە دەڵێت، "بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەو لیژنانە، فراکسیۆنەکان لە گفتوگۆدان و بەم نزیکانە ئەندامەکانیان یەکلادەبنەوە".
ئەنجوومەنەکە 20 لیژنەی هەیە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەر لیژنەیەک نابێت لە سێ ئەندام کەمتر و لە پێنج زیاتر بێت.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 ئەندام پێکهاتووە کە سێیان کۆتان (کریستیان، کوردانی ئێزدی و شەبەک). پارتی دیموکراتی کوردستان چوار ئەندام و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ ئەندامی لە ئەنجوومەنەکەدا هەیە.
یەکێتی و پارتی لە ئەنجوومەنەکە هەریەکیان سەرۆکایەتی دوو لیژنە دەکەن.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا شەوی 18ی ئاداری 2024، دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی نێو ئەنجوومەنی نەینەوای پەسند کرد.
نەینەوا لیئەهلیها، سێ لیژنە
لیژنەی یاسایی: سەعدون مکەیف، سەرۆک.
لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: حەسان عەباسی، سەرۆک.
لیژنەی وەرزش و لاوان: سارە جبووری، سەرۆک.
پارتی دیموکراتی کوردستان دوو لیژنە
لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: ئەحمەد نازم دووبەردانی، سەرۆک.
لیژنەی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: ئێریڤان مەهدی، سەرۆک.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو لیژنە
لیژنەی ئاسایش: محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆک.
لیژنەی رۆشنبیریی و گەشت و گوزار و شوێنەرار: ویسام سالم، سەرۆک.
تەقەدووم دوو لیژنە
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی: ساجیدە ئەفەندی، سەرۆک.
لیژنەی کاروباری قەزا و ناحیەکان: مەحموود خەلەف جبووری، سەرۆک.
سەروەری دوو لیژنە
لیژنەی پەروەردە و خوێندن: سەبهان حەدیدی، سەرۆک.
لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: سومەیە خابووری، سەرۆک.
حەسمی نیشتمانی، یەک لیژنە
لیژنەی دارایی و ئابووری: عەبدوڵڵا ئەسیل نوجێفی، سەرۆک.
عەزم یەک لیژنە
لیژنەی وزە: ئەحمەد عەبد رەبە، سەرۆک.
عەقدی نیشتمانی یەک لیژنە
لیژنەی تەندروستیی و ژینگە: هەیدل معماری، سەرۆک.
حەدبای نیشتمانی یەک لیژنە
لیژنەی خزمەتگوزاریی و کاروباری شارەوانییەکان: لیلیال محەممەد عەلی، سەرۆک.
ناسنامەی نیشتمانی یەک لیژنە
لیژنەی دەستپاکی: مەروان تائی، سەرۆک.
تەجدید یەک لیژنە
لیژنەی وەبەرهێنان: مەروان زێدان، سەرۆک.
کۆتاکان
کریستیان (بابلیون)
لیژنەی پیشەسازیی و سامانە سروشتییەکان: رەبیع یوسف ئیلیاس، سەرۆک.
کوردانی شەبەک
لیژنەی قەرەبووکردنەوە و ئاوارە و شوێن بزربووان: محەممەد عارف شەبەکی، سەرۆک.
کوردانی ئێزدی
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵ: عێدان شیڤان، سەرۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ