رووداو دیجیتاڵ
دادگایەکى عێراق سزاى لەسێداردانى بۆ هەشت بەندکراوى رێکخراوى داعش دەرکرد، کە هەوڵیانداوە لە سێ گرتووخانەدا رێکخستنەکانى رێکخراوەکە چالاک بکەنەوە و پیلانیان بۆ هەڵاتن داناوە.
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق ئەمڕۆ، (سێشەممە 18ـی نیسانى 2023) لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دادگاى کەتنى رەسافە، سزاى لەسێدارەدانى هەشت تۆمەتبارى داوە، کە لە گرتووخانەکانى تاجى، کەفل و کەرخى بەغدا بوون.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە؛ ئەو هەشت سزادراوە، رێککەوتوون لەسەر ئەوەى پەیوەندى بە بەندکراوانى سەر بە رێکخراوى داشعەوە بکەن لەو سێ گرتووخانەیەدا، ئەمەش لەپێناو چالاککردنەوە و رێکخستنەوەى رێکخراوەکە و پیلاندانان بۆ هەڵاتن لە گرتووخانەکان، بەمەبەستى ئەنجامدانى کارى "تیرۆریستى رێکخراو".
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ئاشکرای کردووە، تۆتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە فەرمانیان کردووە بە رێکخستەوەى رێکخراوى داعش لەنێو گرتووخانەکاندا و ئەمیر و بەرپرسیان بۆ دیاریکردوون.
بڕیارەکەى دادگا بەگوێرەى هەردوو مادەى چوار و دووى یاساى بنەبڕکردنى تیرۆرە، کە تایبەتە بە "پیلانگێڕى بۆ کارى تیرۆریستى" و، سزاکەیان لەنێوان بەندکردنى تاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ