رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای سنگال گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی یەپەشە دروستبوو و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراقی و ئەفسەرێک بریندار بوون و برینی ئەفسەرەکەش سەختە.
شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، درەنگی شەوی سێشەممە، 18ـی ئاداری 2025، "گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزێکی یەپەشە و سوپای عێراق روویداوە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیسی عێراقی و ئەفسەرێک بریندار دەبن و برینی ئەفسەرەکە سەختە."
بەگوتەی شێروان دووبەردانی، دوای ئەوەی هێزەکانی یەپەشە، ئۆتۆمبێلێکیان بردووە، سوپای عێراقی لەنێو شنگال دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە، دواتر دوو ئۆتۆمبێلی یەپەشە دێن و گرژی لەنێوان هێزەکە و سوپای عێراقی دروست دەبێت.
دوای ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی یەپەشە بە روومانە هێرشدەکاتە سەر کارمەندانی سوپای عێراقی، لە ئەنجامدا سێ کارمەندی پۆلیس و ئەفسەرێک بریندار دەبن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە هێرشکارەکە دەستگیرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ