درۆنێک لە پارێزگای دیالە کەوتە خوارەوە

18-01-2024
هێمن بابان رەحیم
سکرینشۆتێک لە ڤیدیۆی درۆنەکە.
سکرینشۆتێک لە ڤیدیۆی درۆنەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
درۆنێک لە نزیک قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە کەوتە خوارەوە؛ هێشتا روون نییە خراوەتە خوارەوە یان کەوتووەتە خوارەوە.
 
شەوی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2024، بەرپرسێکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیک کاژێر 6:50ـی ئەم ئێوارەیە درۆنێک کەوتە خوارەوە و تێکشکا؛ هێزە ئەمنییەکان زوو چوونە شوێنەکە و نەیانهێشت هیچ کەسێک نزیکی درۆنە تێکشکاوەکە بکەوێتەوە.
 
ئەو بەرپرسە ئەمنییە گوتی، روون نییە درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتوەتە خوارەوە.
 
ژمارەیەک کەس لە نزیک بەرزاییەکانی ئیمام وەیس لە رۆژهەڵاتی قەزای شارەبان بە رووداویان گوت، درۆنەکەیان بینیووە گڕی گرتووە و دواتر کەوتووەتە خوارەوە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، سێ مانگە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کورستان، بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار و رۆژئاوای کوردستان دەستیان پێکردووەتەوە. 
 
جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستی پێکرد و لە 17ی هەمان مانگەوە هێرشی ئەو گرووپانەی خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی ناودەبەن بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا دەستی پێکرد. 
 
ئەو گرووپە چەکدارانە دەڵێن، هێرشەکانیان وەک کاردانەوەیە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. 
 
بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن، لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە لانیکەم 130 هێرش کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا کە 53یان لەهەرێمی کوردستان و عێراق بوون و 77 هێرشەکەی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت