مالیکی، عامری و فەییاز پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتەکەی سوودانی دووپات دەکەنەوە

18-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی دووپاتکردەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2024، هەریەک لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە کە بە "راوێژکاری" ناوی هێندراوە، باس لە "سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی، پشتیوانیکردنی رێڕەوی پڕۆسەی سیاسی بەو شێوەیەی کە خزمەتی وڵات و بەرژەوەندییەکانی بکات و ئەو هەوڵانەشی لەو پێناوەدا دەدرێن" کراوە. 
 
لە بڕگەیەکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هەر سێ کەسی ئاماژەپێکراو "جەختیان لە هەنگاوەکانی حکومەت لە دۆسییەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری، هەروەها تۆکمەکردنی سەروەریی نیشتمانی" کردەوە. 
 
کۆبوونەوەکە و راگەیێندراوەکە لەکاتێکدایە، کاژێر 23:30ـی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
هێرشەکە کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە زلهێزانی جیهانی بەدوادا هات. یەکێک لە کاردانەوەکانی حکومەتی عێراق ئەوە بوو کە لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمارکرد. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت