گالەری

یەکێک لە شاکارە هەرە جوانەکانی زانستی تەلارسازی لە وڵاتی عێراق و شاری سامەڕایە، کە بووەتە هێمای شارستانی ئەم وڵاتە و لە پێشوودا عێراق وەک هێمایەکی گرینگی وڵاتەکەی لەسەر دراوی خۆی چاپی دەکرد.
 
منارەی مزگەوتی مەلویەی سامەڕا دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو شارە لە پارێزگای سەلاحەددین، ئەم منارەیە نەک یەکێکە لە هێماکانی ئەم شارە   بەڵکو لە تەواوی جیهانی ئیسلامیش ناسراوە.
 
منارەی مزگەوتەکە کە لە نێوان ساڵانی  234-237  هیجری و  848-851  لەلایەن ئەلموتەوەکیل لە بەری رۆژئاوای سامەڕا دروستکراوە ، یەکێک بووە لە سیما دیارەکانی شارستانیەتی تەلارسازی عەباسی.
 
ئەو رووناکییە بەشێوەی لوولپێچی گەچ و گڵکاریی دروستکراوە، بەرزییەکەی نزیکەی 52 مەترە، مزگەوتەکەش بە یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرا کە نزیکەی 8000 هەزار کەس بۆ عیبادەت خواپەرستییان دەکرد . دروستکردنی ئەم منارەیەش بۆ دەلیل یەعقوب ئەندازیاری کلدانی دەگەڕێندرێتەوە.