راپرسییەک: پارتی هەشت کورسی و یەکێتی پێنج کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەدەستدە‌هێنن

17-12-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

بەپێی راپرسیی سەنتەرێکی عێراقی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی، هاوپەیمانی نەبنی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری و هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەستدەهێنن، لەنێو حیزبە کوردستانییەکانیشدا پارتی یەکەم و یەکێتی دووەم دەبێت.
 
بڕیارە سبەی (دووشەممە، 18-12-2023) هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، سەنتەری کلۆزا بۆ توێژینەوە و پێوانەکردنی رای گشتیی عێراق، راپرسییەکی لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کورسیی هاوپەیمانیێتییەکان لەو هەڵبژاردنەدا بڵاوکردەوە.
 
لە راپرسییەکەدا رای 6200 کەس وەرگیراوە (4786 نێر، 1414 مێ)، 38٪ـی ئەوانەی رایان وەرگیراوە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵ بووە، 27ـیان لەنێوان 35 بۆ 44 ساڵ بوون، هەروەها 22٪ـیان تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 54 ساڵ بووە، 13٪ـشیان تەمەنیان لە 55 ساڵ و سەرووتر بووە.
 
سەنتەرەکە بە پشتبەستن بە بۆچوونی ئەو کەسانەی رای وەرگرتوون، گەیشتووەتە ئەم ئەنجامانە:
 
- هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی: 43 کورسی
- هاوپەیمانیی نەبنی، هادی عامری: 34 کورسی
- هاوپەیمانیی سیادە، خەمیس خەنجەر: 25 کورسی
- هاوپەیمانیی تەقەدووم، محەممەد حەلبووسی: 21 کورسی
- هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی: 17 کورسی
- هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی، عەلی رفێعی، (حیزبی شیوعی و هاوپەیمانەکانی): 9 کورسی
- هاوپەیمانیی تەسمیم، ئەسعەد عیدانی (پارێزگاری ئەنبار): 9 کورسی
-هاوپەیمانیی ئەساس، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان: 9 کورسی
- هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی، سابت عەباسی (وەزیری بەرگری): 8 کورسی
- پارتی دیموکراتیی کوردستان: 8 کورسی
- ئیشراقەی کانوون: 8 کورسی
- ئیبداع کەربەلا، نسەيف جاسم ئەلخیتابی (پارێزگاری کەربەلا): 7 کورسی
- هاوپەیمانیی عەزم، موسەنا سامەڕایی: 6 کورسی
- واست جوانتر، محەممەد جەمیل مەیاحی (پارێزگاری واست): 6 کورسی
- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 5 کورسی
- جەماهیری نیشتمانی، ئەحمەد جبووری: 5 کورسی
- هاوپەیمانیی قیادە، (تەقەدووم و سیادە لە کەرکووک و بەسرا): 4 کورسی
- هاوپەیمانیی (أبشر یا عراق)، هومام حەموودی: 4 کورسی
- هاوپەیمانیی گردبوونەوەی فاو و زاخۆ، عامر عەبدولجەبار( وەزیری پێشووتری گواستنەوە): 4 کورسی
- هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، راکان جبووری: 4 کورسی
- هاوپەیمانیی دیالەی نیشتمانی: 3 کورسی
- بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو: 3 کورسی
- هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی: 3 کورسی
- هاوپەیمانی و لایەنەکانی دیکە و کۆتاکان :(31+10) کورسی
 
رۆژی یەکشەممە، 17-12-2023، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چاوەڕوانیمان وایە رێژەی دەنگدانی گشتی ئاستێکی بەرز تۆمار بکات، راستە هەندێک کێشەی هونەری لە دەنگدانی تایبەت هەبوون، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو کەموکورتییانەین بۆ ئەوەی لە دەنگدانی گشتی روونەدەنەوە."
 
عیماد جەمیل گوتیشی "بەگشتی رۆژێکی باش و تاقیکردنەوەیەکی باشمان لە دەنگدانی تایبەت بەڕێکرد، چاوەڕوانین رۆژی دەنگدانی گشتیش ئەو سەرکەوتنە بەدەستبێت."
 
رۆژی شەممە، 16ـی کانوونى یەکەم، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرا کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو، بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان راپۆرتی کۆتاییان بەهۆی کێشەی هونەرییەوە نەنارد. رۆژی دووشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، کە 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کە مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە 7116 بنکەی دەنگدان و 35 هەزار و 553 وێستگە دەنگ بدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت