دەزگای روانگە لاوانی بەهرەمەند لە بەغدا خەڵات دەکات

17-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دەزگای روانگە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای روانگە لە بەغدای پایتەختی عێراق رێورەسمێکی بۆ خەڵاتکردنی لاوانی بەهرەمەند رێکخست و لە بوارەکانی کورتە چیرۆک - زمانی کوردی، کورتە چیرۆک - زمانی عەرەبی، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، تاکژەنیی میوزیک، داهێنانی زانستی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەریی کار، هۆنراوە - زمانی کوردی، هۆنراوە - زمانی عەرەبی و پرۆگرامسازی خەڵاتی براوەکانی کرد.
 
رێوڕەسمەکە کاژێر 04:30 خولەکی ئێوارە لە هۆڵی نیشتمانی لە بەغداد بەڕێوەچوو، هەڵبژاردنی بەربژێرەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە ئەنجامدران. داوەرەکانیش بۆ هەر بوارێک جیاواز بوون و کەسانی شارەزا بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی باشترینی بەربژێرەکان دانرابوون.
 
ئەو بەربژێرانەی پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا بەم شێوەیە بوو:
 
براوەکانی بەشی فۆتۆگرافی:
پلەی یەکەم: حەیدەر محەممەد
پلەی دووەم: ئاراس مەحموود
پلەی سێیەم: عەلی محەممەد
 
براوەکانی بەشی هونەری ریسایکلین:
پلەی یەکەم: فیردەوس عەلی
پلەی دووەم: مەحموود حەیدەر
پلەی سێیەم: کەڕاڕ جابر
 
براوەکانی بەشی تاکژەنیی میوزیک:
پلەی یەکەم: بارين ئەردەڵان
پلەی دووەم: دانەر هۆگر
پلەی سێیەم: رۆژیار لوقمان
 
براوەکانی بەشی وێنەکێشان (شێوەکاری):
پلەی یەکەم: ريم زەكی
پلەی دووەم: عەلی خالید
پلەی سێیەم: پاداشت خەليل
 
براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی کوردی:
پلەی یەکەم: بانە مەحموود
پلەی دووەم: عوسمان حوسێن
پلەی سێیەم: نازیلا پێشڕەو

براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی عەرەبی:
پلەی یەکەم: ئەنات زرغام
پلەی دووەم: سیلاڤ حوسێن
پلەی سێیەم: حەرائـ موسا

براوەکانی بەشی دەستپێشخەریی کار:
پلەی یەکەم: ئەمیر ستار
پلەی دووەم: هودە حەسەن
پلەی سێیەم: شێوە ئەبوبەکر

براوەکانی بەشی کورتە فیلم:
پلەی یەکەم: هونەر نەوزاد
پلەی دووەم:  سەفا محەممەد
پلەی سێیەم: سەرهات نەریمان

براوەکانی بەشی داهێنانی زانستی:
پلەی یەکەم: ئەحمەد جەعفەر
پلەی دووەم: ديار دڵشاد
پلەی سێیەم: ساڵح مەهدی
 
براوەکانی بەشی هۆنراوەی کوردی:
پلەی یەکەم: شاهۆ ساڵح
پلەی دووەم: ئالان شێرکۆ
پلەی سێیەم: چراخان کاکەخان
 
براوەکانی بەشی هۆنراوەی عەرەبی:
پلەی یەکەم: مستەفا حیسام
پلەی دووەم: عەلی سالم
پلەی سێیەم: سەفا حەديد
 
براوەکانی بەشی پرۆگرامسازی:
پلەی یەکەم: زياد ئەسعەد
پلەی دووەم: ئاراز ئیبراهيم
پلەی سێیەم: دارڤان شڤان
 
خەڵاتەکانی دەزگای روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگاکەیە و دەڵێت، مەبەستیان "برەودانه بە توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانەبەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەری و ئەدەبی و زانستییەکانیان و بەرهەمی جۆراوجۆری هونەری و ئەدەبی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عێراق وەردەگرێت کە تەمەنیان لە نێوان 15 - 25 ساڵانە" لەو بوارانەی دیاریکردوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-11-2021 دەزگای روانگە لەنێو بەربژێرەکاندا یەکەم، دووەم و سێیەمی لە سەرجەم بوارە دیاریکراوەکاندا لەلایەن لیژنەکانەوە دیاریکرد و خەڵاتی پێبەخشین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە