رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق خەرجکردنی 70 ملیار دیناری تایبەت بە نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ماوە بەسەرچووی عێراقی راگرت، تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلایی دەبێتەوە کە لە دژی تۆمار کراوە.
رۆژی دووشەممە 17-10-2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فەرمانی وەلائی بە ژمارە (31/ فیدراڵی/2022)، بریتییە لە راگرتنی خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ نووسینگەی سەرۆکوەیران، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (226ی ساڵی 2022)، کە بڕەکەی 70 ملیار دینارە، تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلایی دەبێتەوە کە بە ژمارە 228/ فیدراڵی/2022 تۆمارکراوە."
سەرەتای ئەم مانگە، مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە، کە 70 ملیار دینار بۆ کڕینی کەلوپەل و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و نۆژەنکردنەوەی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر خەرجکراوە. پەرلەمانتارەکە رایگەیاند، ئەو پارەیە لە بودجەی یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک خەرجکراوە.
دواتر نووسینگه‌ی کازمی وه‌ڵامی ئەو پهرلهمانتارەی دایه‌وه و گوتی، "زانیارییه‌كانی ئه‌و پەرلەمانتاره هه‌ڵه‌یه، بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه. سنووری ئه‌ركی خۆی به‌زاندووه."
هەروەها نووسینگەی کازمی باسی لەوەش کرد، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له یاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراكدا دانراوه، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، په‌رله‌مانتاران گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، ئەو پهرلهمانتارەش یه‌كێك بووە لەوانە. ده‌بوو به‌پێی یاسا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه تۆمار بكات."
بەپێی روونکردنەوەکەی نووسینگەی کازمی، یاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراك بڕی 400 ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، له‌و بڕه پاره‌یه بڕێكی ته‌رخانكراوه بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، بۆئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه كه بڕه‌كه‌ی 35 ملیار دیناره، بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خه‌رج بكات.
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە،" ئه‌و بڕه پاره‌یەی باسكراوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا هاتووه، هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و دۆسیه گرنگانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاودێری ده‌كرێت، له‌وانه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی برینداره‌كان و پاڵپشتیی ئه‌منی و دابینكردنی پێداویستی و خه‌رجیی هه‌موو فیرقه تایبه‌ته‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه په‌یوه‌ندیدارن به پارێزگاریكردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی سه‌وز."
نووسینگەی كازمی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی باسكراوه، خه‌رج نه‌كراوه، بۆیە سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارەکە تۆمار دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ