6 هەزار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر لە عێراق چاکبوونەتەوە

17-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 6 هەزار کەس چارەسەریی وازهێنانیان لە مادەی هۆشبەر لە عێراق وەرگرتووە.
 
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 6 هەزار و 456 کەس لە بەکارهێنەر و ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر لە عێراق چارەسەرییان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
 
دابەشبوونی چاکبوونەوەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: 
 
- سەنتەری عەتا لە بەغدا: 
1682 کەس
 
- نەخۆشخانەی حەسەن لە کەربەلا:
143 کەس
 
- سەنتەری شیفا لە ئەنبار:
114 کەس
 
- سەنتەری شیفا لە موسەننا: 
232 کەس
 
- سەنتەری قەنات لە بەغدا:
1810 کەس
 
- سەنتەری شیفا لە واست:
268 کەس
 
- سەنتەری زیقار:
403 کەس
 
- نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک:
43 کەس 
 
- سەنتەری فەیحا لە بەسرە:
313 کەس
 
- نەخۆشخانەی ئیمام سادق لە بابل:
645 کەس
 
- نەخۆشخانەی شیفا لە نەینەوا:
351 کەس
 
- سەنتەری شیفا لە دیالە:
41 کەس 
 
- سەنتەری شیفا لە نەجەف:
103 کەس 
 
ئیناس کەریم، سەرۆکی رێکخراوی نەقاهە بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبوون بە مادەی هۆشبەر، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەرگرتنی چارەسەر ساڵ دوای ساڵ زیاتر دەبێت، چونکە سەنتەرەکانی وەرگرتنی چارەسەر زیاتر بوون".
 
رۆژی 28ـی ئابی 2024، حوسێن تەمیمی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 هەزار بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستگیرکراون کە بەشێکیان بازرگانی نێودەوڵەتی بوون".
 
بە گوێرەی مادەی 27ـی ژمارە 50ـی ساڵی 2017ـی یاسای سزادانی عێراق، هەر کەسێک تاوانبار بێت بە هاوردەکردنی مادەی هۆشبەر بۆ نێو وڵات، بە زیندانیکردنی تاهەتایی یان لە سێدارەدان سزادەدرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.