مێرمنداڵێک لە بەسرە چوار ئەندامى خێزانەکەى دەکوژێت

17-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مێرمنداڵێک لە بەسرە چوار ئەندامى خێزانەکەى دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت. بە گوتەى پۆلیسی شارەکە، ئەو تاوانەی دوای ئەوە کردووە کە باوکی لێیداوە.
 
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "شەوى رابردوو مێرمنداڵێکى 11 ساڵان، دایک، باوک، خوشک و برایەکى کوشتووە و خۆیشى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە."
 
رووداوەکە درەنگى شەوى رابردوو لە ناوچەى قبلە لە شارى بەسرە روویداوە؛ مێرمنداڵەکە بە گولـلە چوار ئەندامى خێزانەکەى خۆی کوشتووە.
 
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە ئاماژەى بەوە داوە، بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکان، رووداوەکە دواى ئەوە بووە کە مێرمنداڵەکە لەلایەن باوکیەوە لێیدراوە و لە کاردانەوەدا ئەو کارەى کردووە.
 
عەقید عەزیز هاشم گوتى، "لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینى وردەکاریى زیاتر. تاوەکو ئێستا ئەوە یەکلانەبووەتەوە کە لەژێر کاریگەریى خواردنەوە کحولییەکان ئەو کارەى کردبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە