گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
24 Photos
رووداو دیجیتاڵ 

ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەب ئەمڕۆ لە یادی کوژرانی ئیمام حوسێن دا لە کەربەلا شیوەنیان گێڕا.
 
رێگەکانی دەگەن بە مەزارگەی ئیمام حوسێن و براکەی لە هەموو شوێنێکەوە پڕبوون لە شیوەنگێڕانی شیعە مەزهەب کە بە لەخۆدان و مەراسیمی جیاواز یادی کوژرانیان کردنەوە.
 
نەسیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند ئامادەکارییەکان و پلانە ئەمنییەکان بە باشی بەڕێوەچوون و شەش ملیۆن کەس بەشدارییان لە یادەکانی عاشوورا دا لە شارەکە کردووە.
 
عاشوورا رۆژی 10ـی مووحەرەمە، کە یەکەمین مانگی رۆژژمێری کۆچییە. ساڵانە ملیۆنان کەس لە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا یادی کوژرانی حوسێن و یاوەرانی دەکەنەوە.
 
شیعەکان 10٪ـی موسڵمانانی جیهان پێکدێنن کە ژمارەیان 1.8 ملیار کەسە. ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار و 200 کاروانی جیا لە وڵاتانی جیهانەوە دەچنە کەربەلا و بەشداریی لە رێوڕەسەکانی عاشوورادا دەکەن.
 
 
وێنەکان: AFP