رووداو دیجیتاڵ
عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی دوو ملیار لیتر بەنزین و گازوایلی لەنێوخۆدا فرۆشتووە و 15 ملیۆن لیتریشی بۆ فڕۆکەکانی بە مەدەنی و سەربازییەوە تەرخانکردووە.
حوسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند: "لە مانگی حوزەیرانی رابردوو 977 ملیۆن لیتر بەنزینمان بە هەر سێ جۆرەکەی موحەسەن، نۆرماڵ و سوپەر فرۆشتووە، هەروەها 947 ملیۆن لیتر گازوایلیش بە هەردوو جۆرەکەی قورس و نۆرماڵمان فرۆشتووە."
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، بڕی ئەو نەوتە سپییەی مانگی رابردوو لەڕێگەی دەروازەکانی فرۆشتن و بەنزینخانەکانەوە فرۆشراوە 45 ملیۆن لیتر بووە، جگە لەوەی ملیارێک و 335 ملیۆن لیتری دیکەش لە بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە فرۆشراون، فرۆشی سووتەمەنیی فڕۆکە بە هەردوو جۆرەکەیەوە مەدەنی و سەربازی 15 ملیۆن لیتر بووە.
عێراق رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام هێشتا بەشێک لە پێداویستییەکانی لە سووتەمەنی لە دەرەوەی عێراقەوە هاوردە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ