لە 16 مانگدا 98 هەزار هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە؛ 'ئامارەکە مەترسیدار نییە'
رووداو دیجیتاڵ
لەماوەی 16 مانگدا لە عێراقدا 404 هەزار و 500 گرێبەستی هاوژینی واژۆکراون، لەبەرامبەردا 98 هەزار و 7 هاوژین جیابوونەتەوە، بەرپرسی رێکخراوێکی ژنان دەڵێ هۆکارەکانی جیابوونەوە زۆرن، لەوانە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارەکانی گرێبەستی هاوژینی و تەڵاقی لە ساڵی 2023 و چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردووەتەوە، ئامارەکان، کە لە 16 سەرۆکایەتیی دادگەکانی تێھەڵچوونەوە لە 15 پارێزگاکەی عێراق وەرگیراون، بەمشێوەیەن:
- هاوسەرگیری: 404 هەزار و 548
- جیابوونەوە: 98 هەزار و 7
ئامارەکانی ساڵی 2023:
- هاوسەرگیری: 298 هەزار و 595
-جیابوونەوە: 72 هەزار و 471
بەپێی مانگەکان:
کانوونی دووەمی 2023:
- هاوسەرگیری: 25 هەزار و 406
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 335
شوبات 2023:
- هاوسەرگیری: 27 هەزار و 510
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 147
ئادار 2023:
- هاوسەرگیری: 27 هەزار و 613
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 518
نیسان 2023:
-هاوسەرگیری: 17 هەزار و 105
-جیابوونەوە: 4 هەزار و 643
ئایار 2023:
-هاوسەرگیری: 28 هەزار و 940
-جیابوونەوە: 6 هەزار و 728
حوزەیران 2023:
-هاوسەرگیری: 25 هەزار و 687
-جیابوونەوە: 5 هەزار و 880
تەمموز 2023:
- هاوسەرگیری: 26 هەزار و 778
- جیابوونەوە: 5 هەزار و 808
ئاب 2023:
- هاوسەرگیری: 19 هەزار و 417
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 973
ئەیلوول 2023:
- هاوسەرگیری: 17 هەزار و 634
- جیابوونەوە: 5 هەزار و 462
تشرینی یەکەم 2023:
- هاوسەرگیری: 32 هەزار و 794
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 934
تشرینی دووەم 2023:
- هاوسەرگیری: 28 هەزار و 807
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 620
کانوونی یەکەم 2023:
- هاوسەرگیری: 20 هەزار و 904
- جیابوونەوە: 4 هەزار و 423
دوعا عوبەیدی، بەڕێوەبەری رێکخراوی 'رێڕەوی رەحمە' بۆ کاروباری ئافرەتان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ماوەی چەند ساڵێک دەبێت، بەتایبەت لە پێنج ساڵی دوایی، ئامارەکانی تایبەت بە جیابوونەوە زۆر هەڵکشاون، ئەوەش لە داهاتوودا کاریگەریی نەرێنی لەسەر خێزانەکان و کۆی کۆمەڵگە دەبێت، بەتایبەت بەشێکی جیابوونەوەکان لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردان."
ئەو چالاکڤانەی بوارەکانی ژنان، پێیوایە، "ناپاکیی هاوژینان بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، دەستوەردانی کەسوکاری هاوژینان، دۆخی ئابووری، زیادبوونی بژاردەکان لەبەردەم هاوژینان، نەبوونی هاوسۆزی و کاتی پێویست بۆ یەکدی"، لە دیارترین هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی جیابوونەوەن.
ئامارەکانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیش، بەمشێوەیەن:
- کۆی ئامارەکانی چوار مانگی ساڵی 2024:
- هاوسەرگیری: 105 هەزار و 953
جیابوونەوە: 25 هەزار و 536
ئامارەکان بەپێی مانگەکان:
کانوونی دووەمی 2024:
- هاوسەرگیری: 30 هەزار و 895
- جیابوونەوە: 7 هەزار و 453
شوباتی 2024:
- هاوسەرگیری: 29 هەزار و 119
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 324
ئاداری 2024:
- هاوسەرگیری: 24 هەزار و 88
- جیابوونەوە: 6 هەزار و 222
نیسانی 2024:
- هاوسەرگیری: 21 هەزار و 851
- جیابوونەوە: 5 هەزار و 537
سەنا موسەوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێیوایە هەڵکشانی ئامارەکانی جیابوونەوەی خێزانەکان بەو شێوەیە نییە کە مەترسیی زۆری هەبێت، دەڵێت :"هێشتا ئامارەکانی هاوسەرگیری زیاترن."
ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت "بۆ کێشەکانی خێزانی، تووندوتیژی، ئامارەکانی جیابوونەوە و زۆر بابەتی دیکەی کۆمەڵایەتی راپۆرتێکمان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، چاوەڕێی دەرکردنی هەندێک یاسا و رێکارین بۆ ئەوەی لەرێگەیانەوە رێگری لە هەندێک دیاردە و دۆخی نەخوازراو بە کۆمەڵگە بکرێت."