رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی بزووتنەوەیەکى ئایینیى زیقار لە پارێزگاى دیوانییە دەستگیرکرا کە دوو ئەندامى گرووپەکەى کوشتووە و گوتوویەتی، هەردووکیانی کردووەتە قوربانى.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاى دیوانییە بڵاویکردەوە، بەرپرسى بزووتنەوەى (عەلاهیە)ى پارێزگاى زیقاریان دەستگیرکردووە، کاتێک لە قەزاى حەمزەى دیوانییە بووە و ویستویەتى بەرەو پارێزگاى کەربەلا بڕوات.
ئەو فەرماندەییە ئاماژەى بەوەداوە، ئەو کەسە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانى بەوەدا ناوە کە دوو ئەندامى بزووتنەوەکەی کوشتووە و بەگوێرەى تێڕوانینى خۆى، هەردووکیانی کردووەتە قوربانى.
ئەو کەسە پێشتر لەلایەن دادگەوە داواکراو بووە و لە دواى دەستگیرکردنىشی رێوشوێنى یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.
بزووتنەوەى عەلاهیە یەکێکە لە گرووپە ئایینییە شیعەکان و یەکەم دەرکەوتنى ئاشکراى لە ساڵى 2020 لە پارێزگاى زیقار بوو و دواتر لە پارێزگاکانى دیوانییە، بەسرە و میسان دەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ