مەشعان جبووری: بە مۆبایلی سەلیم جبووری هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە

17-04-2016
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن مەشعان جبووری پەرلەمانی عێراق
A+ A-

رووداو- بەغدا

مەشعان جبووری رایدەگەیێنێ، بە مۆبایلی سەلیم جبووری هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت "لێکۆڵینەوەی لێدەکەین".

مەشعان جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کە یەکێکە لە پەرلەمانتارانی مانگرتوو رایگەیاند، بە مۆبایلی تایبەتی سەلیم جبووری نامەی هەڕەشەئامێزم بۆ هاتووە و هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە، بۆیە لە دادگا سکاڵام تۆمارکردووە.

لەو بارەوە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان "لێکۆڵینەوە لەو پڕوپاگەندانە دەکات، کە گوایە بە مۆبایلی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان نامەی هەڕەشەکردن بۆ هەندێک لایەن نێردراوە".

وەک لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆکراوە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجامەکەی رەوانەی دادگای عێراقی دەکرێت. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە