رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی ئێران لە شەقامی غەزالییەی بەغدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، رۆژی شەممە، 17-02-2024، بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی ئێران بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی، لە شەقامی غەزالییەی بەغدا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، خۆی بریندار بووە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی ئێران، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا چارەسەر وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ