بەڤیدیۆ: لە کەربەلا سیستمی گازی چێشتخانەیەک دەتەقێتەوە و 15 کەس بریندار دەبن

17-02-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازی چێشتخانەیەک لە پارێزگای کەربەلا، 15 کەس برینداربوون و برینی چواریان سەختە.
 
شەممە، 17-02-2024، پۆلیسی بەرگریی شارستانیی کەربەلا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، سیستمی گازی چێشخانەی رەیحانە لە گەڕەکی نەقیب تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 15 کەس بریندار بوون و برینی چواریان سەختە.
 
بریندارەکان بە ئاگر سووتاون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، "تەقینەوەکە گەورە بووە و دەرگە و پەنجەرەی چێشتخانەکەی شکاندووە، بەڵام گیانلەدەستدان نەبووە."
 
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەسەر شێوەی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.